واشنتۆن: هۆکارى قەیرانى ئابووریى تورکیا سزاکانى ئەمریکا نییە

ئیدارەى ئەمریکا رایگەیاند، هۆکارى قەیرانى ئابووریى تورکیا سزاکانى ئەمریکا نییە بۆ سەر تورکیا.

هێزەر ناوەرت وتەبیژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند "قەیرانى ئابووریى تورکیا لە ١ى ئاب بە سزادانى ٢ وەزیرى تورکیا دەستیپێنەکردووە".

قەیرانى دیپلۆماتیکى نێوان ئەمریکا و تورکیا کاریگەریى قورسی کردووەتە سەر بازاڕى تورکیا و بەو هۆیەوە لیرەى تورکیا بێنرخ بووە.

بەرپرسانى بەڕێوەبەریى ئەمریکا رۆژی ١ى ئابی ٢٠١٨ وەزیرانى ناوخۆ و دادى تورکیایان خستە لیستى سزاکانەوە و دەستیان بەسەر داهات و ژمارە بانکى و پارەکانیاندا گرت.

کۆشکى سپیش باجى زیاترى خستە سەر پۆڵا و ئەلەمنیومى تورکیا. هەروەها ئەمریکا رادەستکردنى فڕۆکەى ئێف ٣٥ى بە تورکیا راگرت.

ر.م