لە ئەدرنە ژنێک کوژرا و لە بورسا تەرمی ژنێکی تر دۆزرایەوە

لە شاری ئەدرنە ژنێک بەناوی نیلای کارائاسلان کوژرا و لە بورساش تەرمی ژنێک بەناوی نورای دۆزرایەوە.

لە شاری ئەدرنەی تورکیا پیاوێک بەناوی مەحەمەد ئەمین کارائاسلان، ژنەکەی بەناوی نیلای کارائاسلان کوشت.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ژنەکە داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە. هەروەها باسی ئەوەکرا کە محەمەد ئەمین کارائاسلان دوای کوشتنی ژنەکەی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە. بەپێی زانیاریەکان محەمەد ئەمین نەمردوە و لە نەخۆشخانەیە.

لە لایەکی ترەوە تەرمی ژنێک بە ناوی نورای لە بورس دۆزرایەوە. سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن، تەرمی ژنەکە لە ماڵی هاوڕێیەکی بەناوی یوسف دۆزراوەتەوە.

ف.ق