پاژک: لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پاژک: کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ و ئەوەی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ درێژەی تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکن لە دژی ژنانی پێشەنگ و کوردان.

دەستەی بەڕێوەبەری پاژک لەبارەی دەیەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس کە سێ ژنی شۆڕشگێڕی کورد تیایدا تیرۆر کران، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی پاژکدا هاتووە:

"پێشەنگ و کادری دامەزرێنەری بزوتنەوەی ئازادی پەکەکە و میراتگری گەورەی بزوتنەوەی ئازادی ژن هەڤاڵ سارا و تێکۆشەرانی بزوتنەوەی ئازادی ژن رۆژبین و رۆناهی لە دەیەم ساڵیادی شەهیدبوونیان بە بیردەهێنینەوە. پێشەنگانی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەری سێڤێ، فاتمە و پاکیزە و لە کەسایەتی شەهیدانی دووەم کۆمەڵکوژی پاریس ئەڤین بۆتان، میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزڵدا تەواوی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بە بیردەهێنینەوە.

ئێمە رایدەگەیەنین کە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکی بکوژ، فاشیست و قڕکەر، ئەو هێزە نیونەتەوەییانەی هاوکاری دەکەن و بە تایبەتی دەوڵەتی فەرەنسا دەکەین و تێکۆشانی خۆمان بەگوڕتر دەکەین. دەبا هەر کەس بزانێت کە هیچ پیلانگێڕی و لێکدانەوەیەکی چەپەڵ و کردەوە کۆمەڵکوژکارانەکانیان سەرناگرن و ناگەنە ئامانج. ئێمە وەک پارت و جەنگاوەران لەسەر هێڵی تێکۆشانی هەڤاڵ ساراکان خۆڕاگری دەکەین و جێبەجێکردنی شۆڕشی ژن و مرۆڤایەتی بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی کە ئیتر هەموو شوێنێکی تەنیەوەتەوە تۆڵەی هەموو کۆمەڵکوژیەکان دەکەینەوە.

لە بناغەی ئەو کۆمەڵکوژیانەدا تەواوکردنی پرۆسەی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ بوونی هەیە

کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ کە لە دژی پێشەنگی بزوتنەوەی ئازادیمان هەڤاڵ سارا و هەڤاڵان رۆژبین و رۆناهی ئەنجامدرا، پێدەنێتە دەیەم ساڵیەوە. دەوڵەتی تورکی قڕکەر و کۆلۆنیالیست لە سەر دەستی میت و لە چوارچێوەی بەرفراوانکردنی پیلانگێڕی قڕکردن لە دژی کوردان و پێشەنگانی ژن ئەو کۆمەڵکوژییەی لە ساڵی ٢٠١٣دا ئەنجامدا. پلانی ئەو کۆمەڵکوژیە لە ئەنقەرە دانرا و لە ناوەندی ئەوروپا، لە پاریس کە پایتەختی فەرەنسایە جێبەجێ کرا. بەو کۆمەڵکوژیە پلانی قڕکردنی کوردانیان خستەناو قۆناغێکی نوێوە. ئەوە دە ساڵە کە سیاسەتی قڕکردن و پاکتاوکردن بە ئامانجگرتنی پێشەنگانی ژن و کوردانیان گرتووەتەبەر و بێ پسانەوە بەردەوامە. لە بناغەی ئەو سیاسەت و کۆمەڵکوژیەدا تەواوکردنی پرۆسەی پیلانگێڕی گەورە لە دژی رێبەر ئاپۆ هەبوو. ئەو پلانە هێشتاش کاری پێدەکرێت. گۆشەگیری توندکراو لە دژی رێبەرایەتیمان رووی دزێو و چەپەڵی ئەو پلانەیە.

رێبەر ئاپۆ، ژنانی کورد و لە ژێر پێشەنگایەتی گەریلادا گەلەکەمان، بە بەرخودانی مێژوویی ئەو سیاسەتەی قڕکردن و پاکتاوکردنەیان پوچەڵ کردەوە. ماوەی دە ساڵە بێ پسانەوە لە دژی حکومەتی شەڕ و قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە تێکۆشانێکی دژوار بەردەوامە. گەریلاکانی ئازادی لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بە ئیرادەیەکی پۆڵایین لەسەر هێڵی ساراکان خۆڕاگرییان کرد و پلانی دەوڵەتی تورک داگیرکەریان پوچەڵ کردەوە.

هەڤاڵ سارا لە تێکۆشانی خۆیدا وەک ئاوێکی روون خرۆشا

تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد لە سەر بناغەی کەسایەتی مێژوویی هەڤاڵ سارا دەق و شێوەی وەرگرت. هەڤاڵێتی گەورە و مێژوویی هەڤاڵ سارا لەگەڵ رێبەر ئاپۆ، لە کوردستان راستی ژنی ئازادی خوڵقاند. هەڤاڵ سارا لە رێپێوانی تێکۆشانی ئاپۆیی خۆیدا وەک ئاوێکی روون خرۆشا. بە تێکۆشانی شؤرشگێڕی ٤٠ ساڵە کە پێشەنگایەتی بۆکرد، لەسەدەی ٢١ەمیندا بووە پێشەنگی هاوچەرخی شۆرشی ژن. لە مێژووی ئازادی کوردان بووە بیری ژنی ئازاد و کۆمەڵگای ئازاد. فەلسەفەی هەڤاڵ سارا 'ژن، ژیان،ئازادی' بوو. ئەو فەلسەفەیە بە تێکۆشانی هەڤاڵ سارا بەرگی بە بەردا کرا، بە بەرخودانی ئەو لق و پۆپی دەرکرد و بە شەهیدبوونیسی بە تەواوی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بڵاوبووەوە. هەڤاڵ سارا رابردووی مێژووی ئێمە، ئێستا و داهاتووی ئێمەیە. هەڤاڵ سارا لەبەر ئەوەی خاوەن ئەو راستیە بوو و بە تێکۆشانی بیردۆزی رزگاری ژن نوێنەرایەتی داهاتووی ئازادی شۆڕشی ژنی دەکرد و بە ئەنقەست کرایە ئامانج.

هەڤاڵ رۆژبین، رۆناهی، سێڤێ، پاکیزە، فاتمە و ئەڤینەکان بۆ گەورەکردن و بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی ئازادی ژن رەنجێکی زۆریان کێشا و لەو قۆناغەی کە پێشەنگایەتیان بۆکرد وەڵامێکی توندیان بە داگیرکەری دایەوە. بە هەڵوێستی شکۆمەندانەی ژنی کورد بەرامبەر بە ستەم وەستانەوە و لە رێپێوانی ئازادیدا نوێنەرایەتی بەها پیرۆزەکانیان کرد. ئەوان بە بێ دڕدۆنگی و راڕایی، بە بیر و بڕواوە پێشەنگایەتیان بۆ ژنانی کورد کرد. لەسەر هێڵی بیردۆزی ئازادی ژن کە هەڤاڵ سارا بناغەکەی دابووەوە، تێکۆشانیان بەرەوپێشبرد. لەبەرامبەر عەقڵیەتی پیاو-دەوڵەت و سیستمی سەرمایەداری وەستانەوە، تێکۆشان و خۆڕاگرییان کرد. ئەو هەڵوێستە شکۆمەندانەیان رەتکردنەوەی سیستمی باڵادەستی، پیاو و دەوڵەت بوو. ئەو هەڵوێستەی ژنانی شۆڕشگێڕ لە پێناو ئازادیدا، بە واتای ئەوەبوو کە خودبوون و بەرخودانیان گرتەبەر. ئەو هەڵوێستە لەبەرامبەر هەموو هێرشە قڕکارییەکان پەیڕەو کرا و لە تێکۆشانی ئەمڕۆکەماندا بووەتە پێودانگی هێڵی گیانبازی و رەگەزی گەورەکردنی تێکۆشان و بەرخودان.

دەوڵەتی تورک دوژمنی ژنانی کوردە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و حکومەتە شەڕانگێزەکەی ئاکەپە-مەهەپە بە عەقڵیەتی کاولکار، بە سیاسەتی لەناوبردن و پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادی، شەڕی هەمەلایەنەیە لە دژی کوردان درێژە پێدەدات. ئەوەش دڕندانەترین و چەپەڵترین کردەوە ئەنجامی دەدات. کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ و ئەوەی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ش درێژکراوەی تاوانەکانی شەڕە کە دەوڵەتی تورکی پاکتاوکەر لە دژی ژنانی پێشەنگ و کوردان ئەنجامی دەدات. دەوڵەتی تورکی فاشیست بە دووەم کۆمەڵکوژی لە پاریس جارێکی تر بە ئاشکرا بە هەموو جیهانی نیشاندا کە گەورەترین دوژمنی کوردانە. ژن، گەنجان و کوردانی رێکخراو، کە بە ئیرادە، بە ناسنامە و کولتوری خۆیانەوە پابەندن، ئەوانیش بۆ هەبوونی دەوڵەتی تورک مەترسیدارترین کوردن. عەقڵیەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەمڕۆکەدا لە هەموو کاتێکدا زیاتر ئاشکرا بووە. ئەو عەقڵیەتیەی کە بە بیردۆزی فاشیزم و قڕکردن دەیەوێت بەسەر تەواوی گەلانەوە باڵادەستی خۆی هەمیشەیی بکات نەک هەر بۆ ژنانی کورد و کوردان بەڵکوو بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان مەترسیەکی گەورەیە. ژنانی کورد و کوردان بە هەڵوێستی خۆڕاگرانەیان درکیان بە عەقڵیەتی دەوڵەتی تورکی قڕکەر کردووە. گەلەکەمان بەو زانابوونەوە و بە هێزی رێکخستنکراوی وەک چۆن تا ئێستا لێپرسینەوەی لە دەوڵەتی تورکی کردووە و تۆڵەی کۆمەڵکوژییەکانی کردووەتەوە لە ئێستاش بەدواوە درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات.

لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەدا دەبێت گەلەکەمان بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە

ئێمە سڵاو هەڵوێستی شکۆمەندانەی ژنانی کورد، گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان بۆ خاوەنداری لە شەهیدانی کۆمەڵکوژی دووەم لە پاریس دەکەین و ئەو تێکۆشانەی بەرەوپێشیان برد هەرگیز لەبیری ناکەین. لەسەرەبەندی دەیەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دوەمدا ئەو هێرشەیان لە کەسایەتی هەڤاڵ ئەڤین و وڵاتپارێزانی کورد میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزڵدا داڕشت. لە پشت ئەو هێرشەوە لێکدانەوەی زۆر چەپەڵی هێزە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتی تورک بوونی هەبوو. بەڵام گەلەکەمان، ژنانی کورد و دۆستانمان بە خاوەنداری لە دۆزی رەوای تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان پلانەکانی پشت ئەو کۆمەڵکوژیەیان پوچەڵ کردەوە. وەک چۆن بەر لە دە ساڵ رێبەر ئاپۆ کۆمەڵکوژیەکەی لە دژی هەڤاڵان سارا، رۆژبین و روناهی پوچەڵکردەوە، ئەمڕۆش ژنای کورد و گەلەکەمان بە هەڵوێستی سیاسی و هەڵوێستێکی تێکۆشەرانە پلانی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسیان پوچەڵ کردووەتەوە.

بە گیانی تێکۆشان و بەرخودان کە ١٠ ساڵە، لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیانەدا بە تایبەتی رێبەرایەتیمان، گەریلاکانی ئازادی، ژنانی کورد و گەلەکەمان بەرەوپێشیان بردووە دەبێت ژنانی کورد و گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە ١٠ یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا بڕژێنە گۆڕەپانەکان. لە بەرامبەر شەڕی هەمەلایەنە دەوڵەتی تورکی فاشیست پێویستی بە بەرخودانی هەمەلایەنە بە پێشەنگایەتی ژنان، گەنجان و کوردان هەیە. بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی دادگایی بکرێت پێویستە گەلەکەمان هەم تێکۆشانی یاسایی و هەمیس تێکۆشانی سیاسی و بە رێکخستنکراو گەورەتر بکات. وەک ژنانی کورد دەبێت بە گیانی تێکۆشانی سارا و بە هەڵوێستی خۆڕاگرانەی ئەو لە تێکۆشانی گەورەی ساڵی ٢٠٢٣دا پێشەنگایەتی بکەن. بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیمان و دەرخستنی هەموو کۆمەڵکوژییەکان لەهەموو گۆڕەپانێکدا دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوە و پێشەنگایەتی بۆ چالاکییەکان بکەن.

ئێمە وەک پارتی ئازادی ژنانی کوردستان لە دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا بۆ روونکردنەوەی کۆمەڵکوژی جەخت لە بڕیارداری گەورەکردنی تێکۆشان دەکەینەوە. تا هەردوو کۆمەڵکوژییەکانی پاریس رووندەکرێنەوە، سیستمی ئیمراڵی دەڕوخێندرێت ئێمە درێژە بە تێکۆشان دەدەین و لێپرسینەوە لەو هێزە نێونەتەوەییانە دەکەین کە لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە هاوکاریدان.

بە گەورەترکردنی تێکۆشان، بە بەرزکردنەوەی بەرخودان ژنانی کورد و گەلەکەمان لێپرسینەوە لە هەموو کۆمەڵکوژییەکان دەکەن و بۆ روونکردنەوەی ئەوانە دەست لە تێکۆشانی یاسایی و سیاسی بەرنادەن. بە پێداگرییەوە جارێکیتر توڕەیی خۆمان بەرامبەر بەو کۆمەڵکوژییانە دەردەبڕین".

هـ . ب