ئەردۆغان و دوژمنانی ژینگە نە ڤیەنا شەرمەزار کران

لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا لە دژی بەکارهێنانی سوتەمەنی بەبەردبوو و هەروەها داگیرکاری و تاڵانکاری ژینگە چالاکییەک سازکرا. لە چالاکییەکەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێرشە کیمیاییەکانی شەرمەزار کران.

لە چالاکییەکەدا کە بە پشتیوانی کۆمەڵە کوردییەکانی نەمسا (فەیکۆم) و ئینترناسیۆناڵیستەکان سازکرا، دەوڵەتی تورک کە گازی کیمیایی بەکاردەهێنێت و دەوڵەتانی دیکەی کۆلۆنیالیست شەرمەزار کران.

چالاکوانان سەرنجیان راکێشا بۆ سەر بەکارهێنانی سوتەمەنی بەبەردبوو، کاولکاری و داگیرکەری لە سەر ژینگە.

جگە لە کورد چەند گروپێک لە کۆلۆمیا، بەرازیل و ئەفریقا و چەندین گەلی دیکە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

لە چالاکییەکەدا بێ پسانەوە دروشمەکانی "دیکتاتۆر ئەردۆغان"، "ژن، ژیان، ئازاد"، "فاشیست ئەردۆغان" و "کوردستان بپارێزە" دەوترانەوە.

چالاکییەکە بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک بەردەوام بوو، لە بەردەم هۆتێلی ماریۆتەوە تا کارسلپلاتز چالاکییەکە بەردەوام بوو.

هـ . ب