لە لیڤەرپوول دژی هێرشە کیمیاییەکان چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزارکران.
لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزارکران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا بە چالاکییەک شەرمەزارکرا. جەماوەر لەسەر بانگەوازی چالاکی بەپەلەی ئەنجوومەنی گەلی کوردی لیڤەرپوول لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری شارەکە کۆبوونەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بۆ سەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزارکران کە لەپاش بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە و بانگەوازی ئاشتی ڕێبەر ئاپۆ، ئەنجامدراون.
ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی کوردی لیڤەرپوول، سەعید ئاماژەی کرد بە هەڵوێستی هێرشکارانەی دەوڵەتی تورک دژی هەوڵە ئاشتیخوازییەکانی گەلی کورد و گوتی: "سەرەڕای بانگەوازەکانی ئاشتی، ئەم هێرشانە بەردەوامن، نەوەک تەنها گەلی کورد هەموو مرۆڤایەتی دەکەنە ئامانج".
لە تەواوی چالاکییەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "دەوڵەتی تورک چەکی کیمایی بەکاردەهێنێت" و "گەلی کورد بەتەنها نییە" بەرزکرانەوە. بەشداربووان بانگەوازیان لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی کرد، بەرامبەر تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک، بەتایبەت بەکارهێنانی چەکی کیمایی، هەڵوێست وەربگرن.