بە دیمەن

لە مۆسکۆ، گەل بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازییان لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

گەلی کورد لە مۆسکۆ بەدڵخۆشییەوە تەماشای پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆیان کرد، گوتیان: "تا کۆتایی پشتگیری لەو پرۆسەیە دەکەین کە ڕێبەرمان دەستی پێ کردووە. ئیتر دەمانەوێت ڕێبەرمان بەشێوەی جەستەیی ئازاد ببێت".

لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، گەلی کورد بە جۆشوخرۆشەوە گوێیان لە پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ گرت و هەستی خۆیان دەربڕی.

دایکێک بە ناوی تارێ قادر گوتی: " سەرەتا سڵاو و خۆشەویستی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم. کە دیمەنی ڕێبەر ئاپۆم بینی سەرەتا باوەڕم پێ نەکرد. دوای ئەوە کە گوێم لە دەنگی ڕێبەر ئاپۆ بوو، دەنگی ئەو بوو. لە جۆشوخرۆشدا نەمدەزانی چی بکەم. لە خۆشیدا گریام، دڵم بووە دوو بەش و لەلایەک خەمێکی گەورەم ئەزموون کرد. چونکە ٢٦ ساڵ بوو دەنگی ڕێبەرمان، سەرۆکی گەلی کوردمان نەبیستبوو".

'تا کۆتایی پشتگیری لەو پرۆسەیە دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە'

جەختی کردەوە، هەبوونمان لەسایەی ڕێبەر ئاپۆیە، گوتی: "وەک ژن و دایکێکی کورد دەڵێم، ڕێبەر ئاپۆ هەبوون و ناسنامەی ئێمەیە. تا کۆتایی پشتگیری لە پرۆسەیە دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە. ڕەنگە بەربەست بێنەپێش، بەڵام خەباتی ڕێبەر ئاپۆ سەد لە سەد سەردەکەوێت".

لەکۆتاییدا گوتی: "هەموو تەمەنم هیوام بووە ڕێبەر ئاپۆ ببینم. ئێستەش دەمەوێت دەرفەت هەبێت بچمە لای ڕێبەر ئاپۆ و ڕێبەرەکەم ببینم".

'ئیتر دەبێت دەوڵەتیش هەنگاوبنێت'

وڵاتپارێزێک بە ناوی سوبحی عەلۆ ڕایگەیاند بە بینین و بیستنی دەنگی ڕێبەر ئاپۆ دڵخۆش بووە، گوتی: "بەڵام تەنها دیمەن بەس نییە. پێویستە بەجەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەنێو خۆمان و گەلەکەماندا ببینین". جەختی کردەوە، هەمووان بە دڵ و گیانەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆن.

عەلۆ تیشکی خستەسەر مەراسیمی سووتاندنی چەکەکان لەلایەن گەریلاوە و گوتی: "ئەرکی خۆیان بەجێگەیاند. ئێستە پێویستە دەوڵەتی تورکیش هەنگاوبنێت. چەند ساڵە شەڕ هەیە، با دەوڵەتی تورکیش هەنگاوبنێت و ئاشتی و یەکسانی بێتەدی".

'دەمانەوێت بەشێوەی جەستەیی ڕێبەرەکەمان لەنێو خۆماندا ببینین'

وڵاتپارێزی کورد دایکە ئەڵماستا سڵاوی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد، گوتی: "پاش ٢٦ ساڵ گوێمان لە وتەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە. بەڵام پێویستە بەشێوەی جەستەیی ڕێبەرمان لەنێو خۆماندا ببینین. پێویستە بەشێوەی جەستەیی ئازاد ببێت".

جەمشید جەختی کردەوە ئاشتی بە تاک لایەنە درووست نابێت، گوتی: "سووتاندنی چەک واتا ئێمە شەڕمان ناوێت، ئاشتی و یەکسانیمان دەوێت. بۆیە پێویستە دەوڵەتی تورکیش هەنگاوبنێت. ئاشتی بە تاک لایەنە نابێت".

دواتر، مارینا خەلیل دڵخۆشی خۆی بە بیستنی دەنگی ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی، گوتی: "پاش چەندین ساڵ دەنگی ڕێبەری خۆمان بیست. بەڵام دەمانەوێت ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەی جەستەیی لەنێو گەلەکەماندا ببینین".