هەدەپە جەژنی چوارشەممە سۆری پیرۆز کرد
هەدەپە جەژنى چوارشەممە سۆرى کۆمەڵگەى ئێزیدییەکانى پیرۆز کرد.
هەدەپە جەژنى چوارشەممە سۆرى کۆمەڵگەى ئێزیدییەکانى پیرۆز کرد.
هەدەپە جەژنى چوارشەممە سۆرى کۆمەڵگەى ئێزیدییەکانى پیرۆز کرد.
هەدەپە لە رێگەى پەرلەمانتار عەلی ئاتالانەوە بۆ پیرۆزبایکردنى چوارشەممە سۆر پەیامێکى بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا راگەیاندراوە، کۆمەڵگەى ئێزیدی لەگەڵ زۆر و زەحمەتی و ڕیگرییەکان خاوەنداریى لە بیروبڕوا و جەژنى خۆی کردووە. وتوشێتى "کۆمەڵگەى ئێزیدی خاوەنى یەکێک لە کۆنترین بیروباوەڕەکانى مێژووە، ژمارەیەکى زۆر کۆمەڵکوژیى بەرامبەر ئەنجامدراوە و ئێستاش کۆمەڵکوژکردنى بەردەوامە".
هەدەپە باسى لە مەترسییەکانى سەر کۆمەڵگەى ئێزیدى کردووە و بە ئەرکى هەموو مرۆڤایەتیی دەزانێت، لە دژی ئەو مەترسییانە بوەستنەوە، کە بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى کۆمەڵگەى ئێزیدى لە گۆڕیدایە.
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە "ئێمە بە بۆنەى ئەم جەژنەوە بانگ لە هەموو گەلان، بیروباوەڕەکان و هێزە دیموکراتیکەکان و پێشکەوتوخوازان دەکەین، کە هەوڵ بدەن کۆمەڵگە و باوەڕێى ئێزیدییەکان بپارێزن و پشتیوانى لە تێکۆشانى ئازادیى ئێزیدییەکان بکەن".
هەدەپە ئەوەشى بە بیر هێناوەتەوە جەژنى چوارشەممە سۆر "نیشانەى ژیانى نوێیە و سەربارى کەمیى دەرفەتەکانى بۆ ئاشتی لە ئێستادا، بەڵام هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی هێنادیى ئاشتى، ئازادى، دادپەروەریى و برایەتى. ئێمە ئەم جەژنە لە ئێزیدییەکان و هەموو ئەو گەلانە پیرۆز دەکەین، کە خاوەندارى دەکەن لەو مێژوو و جەژنە مانادارە".