له چه‌ولیك دارستانه‌كان قڕ ده‌كرێن
به پڕۆژه‌ی رانت و به‌رتیلی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له چه‌ولیك دارستانه‌كانی قڕده‌كرێت. له گوندی لچكێی كانیڕهشی چه‌ولیك پێنج مانگه كه دار ده‌بڕدرێنه‌وه.
به پڕۆژه‌ی رانت و به‌رتیلی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له چه‌ولیك دارستانه‌كانی قڕده‌كرێت. له گوندی لچكێی كانیڕهشی چه‌ولیك پێنج مانگه كه دار ده‌بڕدرێنه‌وه.
له‌ساڵانی رابردوودا له باكوری كوردستان دارستان و ژینگه قڕده‌كرێن. له چه‌ولیك، دێرسیم و شڕنه‌خ دار ده‌بڕدرێنه‌وه.
له شڕنه‌خ دوو ساڵه له هه‌رێمه‌كانی به‌ستا، جودی و گابار له ژێر چاودێری سه‌ربازه‌كاندا له‌سه‌ر ده‌ستی بهكرێگیراوان دار ده‌بڕدرێنه‌وه، له گونده‌كانی شامۆشی و زۆگاریی خازۆتی دێرسیمیش دراستانه‌كان ساڵی رابردوو به بیانووی "ئۆپراسیۆن" سوتێنران. له چوار مانگی رابردووش‌دا به پاساوی "سه‌رله‌نوێ روواندنه‌وه" دار ده‌بڕدرێنه‌وه.
له گوندی لچكێی كانیڕهشی چهولیكیش پێنج مانگه دار ده‌بڕدرێنه‌وه و ئیكۆسیسته‌م و ژینگه قڕده‌كرێت.
هـ . ب