تاڵانکردنی دارستانەکان لە قلەبان بەردەوامە
راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری گوندی ئەلەمونی سەر بە ناوچەی قلەبان دارستانەکان تاڵان دەکات.
راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری گوندی ئەلەمونی سەر بە ناوچەی قلەبان دارستانەکان تاڵان دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە گوندی ئەلەمونی ناوچەی قلەبانی شڕنەج تاڵانی دارستانەکان بە پاساوی ئەمنی بەردەوامە.
گوندنسینان لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە دیمەنی برینەوەی دارەکانیان تۆمارکردووە و باس لەوەدەکەن بڕینەوەی دارەکان لەلایەن بەڵێندەرێک بە ناوی سەلیم بابات ئەنجام دەدرێت.
دیمەنەکانی دەریدەخەن کە دارەکان لە ریشەوە هەڵکەندراون و بە تراکتۆر و بارهەڵگر دەگوازرێنەوە.