لە سنووری شارباژێر ئاگرێکی بەرفراوان کەووتەوە
لە سنووری شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەنجامی کەووتنەوەی ئاگرێکی بەفراواندا ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوانی ناوچەکە سووتان.
لە سنووری شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەنجامی کەووتنەوەی ئاگرێکی بەفراواندا ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوانی ناوچەکە سووتان.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە دیجیتاڵ میدیا بڵاوى کردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكی فراوان لە سنوورى شارباژێر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٥٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك داری سرووشتی سووتان. ئاماژەی بەوەشکردووە لێکۆڵینەوە لە بارەی هۆکار و زیانی ئاگرکەووتنەوەکە دەستپێکراوە.