کردنەوەی نەخۆشخانەی مشتەنور
نەخۆشخانەی مشتەنوری لە کۆبانێ لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا بووە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بە تەواوەتی لە خزمەتی تەندرووستی دابڕا، دوای ماوەیەکی کەم لە هەمان جێگەی پێشوویدا درووستکرایەوە و بە کردنەوەی چەندی بەشێکی نوێ دەستی بە خزمەتە تەندرووستییەکانی گەل کردەوە.
نەخۆشخانەکە پێشووتر بەشەکانی نەخۆشییەکانی ژن، نەخۆشییەکانی هەناوی، منداڵان، چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە، نەخۆشییەکانی دەمار و پاڵپشتی دەروونی...لە خۆ گرتبووە، بەڵام دوای درووستکردنەوەی بەشەکانی پشکنینی گشتی، شۆردنی گورچیلەش کرایەوە.
لە مەراسیمی کردنەوەی نەخۆشخانەکەدا دکتۆر بەسراوی عەلی قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا درووستکردنەوە و زیادکردنی بەشە نوێیەکانی نەخۆشخانەکە جێگەی شانازییە بۆ گەلی هەرێمەکە و گوتی: "لە هەرجێگەیەک بێت لە خزمەتکردنی گەل بەردەوام دەبین و کردنەوەی نەخۆشخانەکە پێشکەش بە گەلی کۆبانێ دەکەین."
دوای تەواوبوونی قسەکانی، دکتۆر بەسراوی عەلی سوپاسنامەی دەستەی تەندرووستی پێشکەش بە کارمەندانی تەندرووستی نەخۆشخانەکە کرد.
دواتر لە لایەن هاوژینی شەهید عومەر و دایکی شەهید کوردەوە نەخۆشخانەکە کرایەوە.