ئه‌رمه‌نه‌كانی كه‌نه‌دا ده‌رباره‌ی عه‌فرین داوای هه‌ڵوێست له حكوومه‌تی كه‌نه‌دا ده‌كه‌ن
كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نه‌كانی كه‌نه‌دا داوای له حكوومه‌تی كه‌نه‌دا كرد له دژی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین، هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ.
كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نه‌كانی كه‌نه‌دا داوای له حكوومه‌تی كه‌نه‌دا كرد له دژی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین، هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ.
له نامه‌یه‌كدا كه كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نه‌كانی كه‌نه‌دا ئاراسته‌ی حكوومه‌تی كه‌نه‌دای كردووه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه؛ به‌هۆی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ژن و منداڵ له عه‌فرین گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ده‌ستنیشان كراوه؛ ئه‌و بارودۆخه‌ی هاتۆته ئاراوه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریی ئاشتیانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا.
كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه؛ عه‌فرین یه‌كێكه له هه‌رێمه هه‌ره ئارامه‌كانی سووریا و وێڕای ده‌رفه‌تی زۆر كه‌م، بووه به وارگه‌یه‌ك بۆ كۆچبه‌رانی سووریا. ئه‌و هێزانه‌ی نایه‌نه‌وێ عه‌فرین به‌ره‌و پێش بچێت، ئه‌مڕۆ ده‌وری عه‌فرینیان گرتووه.
كۆمیته‌كه داوای له حكوومه‌تی كه‌نه‌دا كردووه هه‌ڵوێستی هه‌بێت و پشتیوانی عه‌فرین بكات.
«به ڕای ئێمه، بۆ كه‌نه‌دا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ناچارییه‌كی ئه‌خلاقییه كه پشتیوانیی گه‌لی كورد بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی تووند هێرشه داگیركارییه‌كانی توركیا ئیدانه بكه‌ن و داوای لێ بكه‌ن به‌زوویی هێزه‌كانی خۆی له عه‌فرین بكێشێته‌وه.»
ش. م