ئه‌میری داعش له‌ ئه‌فغانستان كوژرا

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند، ئه‌میری داعش له‌ ئه‌فغانستان ئه‌بوو سه‌عد ئه‌رهابی له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ناوچه‌ی نه‌نگه‌رهار كوژراوه‌.

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیدا ئه‌میری داعش له‌ ئه‌فغانستان سه‌عد ئه‌رهابی و ١٠ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كوژراون. هاوكات ڕاگه‌یه‌نرا له‌و هێرشه‌دا ٢ بنكه‌ی داعش كراونه‌ته‌ ئامانج و بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعش تێكشكێنراوه‌.

پارێزگاری نه‌نگه‌رهار ڕایگه‌یاند، به‌ كوشتنی سه‌عد ئه‌رهابی ژماره‌ی به‌رپرسانی داعش كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا كوژراون بوو به‌ ٤. به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان زیاتر له‌ ٢ هه‌زار ئه‌ندامی داعش هه‌یه‌.

s.m