ئه‌ڵمانیا ٧٠٠ هه‌زار یۆرۆی به ڕێكخراوێكی ئه‌ردۆغان دا
ئاشكرا بوو كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ساڵی ڕابردوو ٧٢٤ هه‌زار پاره‌ی وه‌ك هاریكاری داوه‌ته ڕێكخراوی یه‌كێتیی ئیسلامیی تورك (DITIB) كه له ئه‌ڵمانیا وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ڕژێمی ئه‌ردۆغان كار ده‌كات.
ئاشكرا بوو كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ساڵی ڕابردوو ٧٢٤ هه‌زار پاره‌ی وه‌ك هاریكاری داوه‌ته ڕێكخراوی یه‌كێتیی ئیسلامیی تورك (DITIB) كه له ئه‌ڵمانیا وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ڕژێمی ئه‌ردۆغان كار ده‌كات.
ساڵی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه بۆ سه‌رۆكی ڕێكخراوی یه‌كێتیی ئیسلامیی تورك (DITIB) له ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه كه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ڕژێمی ئه‌ردۆغان كار ده‌كات، به‌ڵام ئاشكرا بوو كه حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا كه ئه‌نگێلا مێركل سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هیچ كات په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه نه‌بڕیوه.
له ڕاپۆرتی پاراستنی ده‌ستووری وه‌ڵاتدا كه چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا ئه‌ڵمانیا بڵاوی كرده‌وه، ده‌ركه‌وت كه ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا چاودێری ئه‌و رێكخراوه ده‌كات، له هه‌مان كاتدا حكوومه‌ت هاوكاری ڕێكخراوه‌كه ده‌كات.
زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێكخراوه، له ڕاپۆرتی «AfD بۆ ئه‌ڵمانیا ئه‌لته‌رناتیڤه» كه ده‌رباره‌ی پشتیوانی كردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆچبه‌ران، پارتی ڕاستڕه‌وی ئه‌ڵمانیا (AfD) بڵاویكرده‌وه، ئاشكرا بوو. به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، AfD له ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی دژی پارتی دیموكراتی مه‌سیحی\پارتی دیموكراتی سۆسیال ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كییه. به گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته ساڵی ٢٠١٧ به‌گشتی ٧٢٤ هه‌زار یۆرۆ هاریكاریی پاره دراوه‌ته ڕێكخراوی یه‌كێتیی ئیسلامیی تورك (DITIB) له ئه‌ڵمانیا.
ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نزیكه له ئه‌نجومه‌نی موسوڵمانان كه هه‌وڵ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو موسوڵمانانی ئه‌ڵمانیا بكات. هه‌مان ساڵ ٩١٤ هه‌زار یۆرۆ دراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی موسوڵمانان.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌نرا كه مێركڵ بۆ ساڵی ٢٠١٨ش بودچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ DITIB داناوه. وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئاما‌ژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له ساڵی ٢٠١٢ به‌دواوه نزیكه‌ی ٦ ملیۆن یۆرۆ هاریكاری پاره دراوه‌ته ڕێكخراوی یه‌كێتیی ئیسلامیی تورك له ئه‌ڵمانیا.
DITIB ده‌ڵێت كه ئه‌وان ئه‌و پاره‌یه بۆ پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان به‌كاردێنن. بابه‌تی ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوه‌كه له مزگه‌وت، كۆمه‌ڵه و فێرگه‌كان چۆن كار ده‌كات ماوه‌یه‌كی زۆر بووبوو به ڕۆژه‌ڤی گشتی و مێدیای ئه‌ڵمانی. به به‌ڵگه ئاشكرا بووبوو كه ساڵی ٢٠١٧ كاتێك په‌یوه‌ندیی ڕژێمی ئه‌ردۆغان و حكوومه‌تی مێركڵ باش نه‌بوو، مه‌لاكانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی ئه‌ردۆغان له مزگه‌وته‌كانه‌وه به ناوی گوتاری ئایینییه‌وه پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن و له وانه‌كانی ئاییندا فشار ده‌خه‌نه سه‌ر منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سیخووڕ.
له مزگه‌وته‌كانی ڕێكخراوه‌كه «سوره‌تی فه‌تح» ده‌خوێنرێت
داواكاری گشتیی فیدڕاڵی ساڵی ٢٠١٧ دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌كی ئه‌ندامی ڕێكخراوی یه‌كێتیی ئیسلامی تورك كردبووه‌وه، كه له‌ناویدا ١٩ كاربه‌ده‌ستی ڕێكخراوه‌كه هه‌بوو. به‌ڵام كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ داواكاری گشتیی فیدڕاڵی ڕایگه‌یاند كه دۆسیه‌كه‌یان داخستووه.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش ئاشكرا بوو كه كاتێك هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستیان پێكردووه، هه‌روه‌ك چۆن فه‌رمان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری ئایینی توركیا نێردراوه، بۆ ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له ئه‌ڵمانیاش نێردراوه. ئه‌حمه‌د فوئاد چاندر كه كاربه‌ده‌ستێكی كاروباری ئایینییه له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌رلین له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فه‌رمانی كردبوو كه «دوعای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ربازه‌كانمان بكه‌ن.»
به‌شێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌ڵمانیا كه له‌نێویاندا ئه‌ندامانی حكوومه‌تی فیدڕاڵیش هه‌بوون، داوایان كردبوو كه ڕێ نه‌درێت له مزگه‌وته‌كانه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌ڕ بكرێت. له شاری هێرفۆردی هه‌رێمی ڕاین-وێستفالیای باكوور، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له مزگه‌وتێكی ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بینران، دیمه‌نی «گه‌نجانی هیتله‌ر» له كاتی ده‌سه‌ڵاتی نازییه‌كانی به‌بیر ڕای گشتیی ئه‌ڵمانیا هێنایه‌وه.
له چالاكییه‌كی ڕێكخراوی یه‌كێتیی ئیسلامیی تورك (DITIB) كه له مزگه‌وتێكی خۆیان به‌ڕێوه‌چوو، جلی سه‌ربازی له‌به‌ر منداڵانی ته‌مه‌ن ٤-٧ ساڵان كرا. دواتر به چه‌كی یاری سروودی نه‌ژادپه‌رستییان پێ گوتن. ڕێكخراوه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی كارێكی باشی كردبێت دواتر دیمه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستیان پیشاندا دیمه‌نه‌كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لابرا.
s.m