ئەمریکا دیسانەوە مینى دژە کەسی بەکار دەهێنێتەوە
دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانى مینى دژە کەسییان هەڵوەشاندووەتەوە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانى مینى دژە کەسییان هەڵوەشاندووەتەوە.
باراک ئۆباما سەرۆکى پێشووی ئەمریکا ساڵی ٢٠١٤ بەکارهێنانى مینى دژە کەسیى قەدەغە کردبوو. بەڵام ئێستا ئەو قەدەغەیە هەڵوەشێنرایەوە. دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان رێککەوتننامەى ئۆتاوایان واژۆ نەکردووە و سنووردارکردنى سەر بەکارهێنانى مینیان هەڵگرتووە.
بەپێى راگەیاندراوى کۆشکی سپی، سوپای ئەمریکا ئیدی دەتوانێت مینى دژە کەسی بەشێوەى 'شاز و تایبەت' بەکار بهێنێت. ئەو مینە دژە کەسییانە دەتوانرێت لە دوورەوە چالاک بکرێن. ئەگەر ئەو مینانە لە ٤٨ کاتژمێرەوە تاوەکو ٣٠ رۆژ چالاک نەکران، دەتوانرێت بتەقێنرێنەوە.
سوپای ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە لە ئەفغانستان مینى دژە کەسی بەکار دەهێنێت.
ژ.ت