ئەنجوومەنی ئاسایش ،داوای ٣٠ ڕۆژ ئاگربەست دەکات لە سووریا

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ سووریا، پڕۆژەیەکی بۆ ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە لەو وڵاتە ئامادە کردووە.

بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری فەڕەنسا، ئەو پێشنیارە لەلایەن وڵاتی سوێدەوە پێشکەشی ئەنجوومەنەکە کراوە. پێشنیارەکە داوا لابردنی بەپەلەی هەموو گەمارۆکان ئەکات لەسەرئەوناوچانەی کەشەڕی تێدایە .

 پێشنیارەکە لەکاتێکدایە کە لەغوتە-ی ڕۆژهەڵات کە لەلایەن ڕژێمی سووریاوە گەمارۆ دراوە، لە ماوەی ٥ ڕۆژدا، زیاتر لە ٢٤٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

هەروەها بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە عەفرین، لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا زیاتر لە ١٥٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بە سەدانی دیکەش بریندار بوون.

سەرەڕای ئەوەی پاش هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین کە بۆتە هۆی قوڵبوونەوەی ئاڵۆزییەکان، پێنج‌شەممەی رابردوو ١٥ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش نەگەیشتبوونە هیچ بڕیارێک.

نوێنەری ڕێکخراوە جیاجیاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، شەوێ شەممە بە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش ڕایانگەیاندبوو کە پێویستە لە هەمو ناوچە جیاجیاکانی سووریا، شەڕ بۆ ماوەی مانگێک ڕاوەستێ.

دەربارەی ئەو مژارە، نۆێنەری رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: داوای ئاگربەستی یەک مانگە بۆ گەیاندنی هاوکاری ئینسانی به شتێکی واقعی نابینین.