«ئەو گەلانەی بەرخۆ ده‌ده‌ن، سەردەکەون»

چالاکییەکانی پشتگیری کردن لە عەفرین هەر لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە، بێ ناوبڕ له‌ هه‌نده‌ران بەردەوامە.

گراز

لەشاری گراز-ی نەمسا، چالاکییەک لەلایەن کۆمیسیۆنی ژنانی ناوەندی کۆمەڵگەی دێموکرات  ئەنجامدرا و دروشمی «تورکیای تیرۆریست» و «ئەردۆغانی بكوژ» ده‌گوترانه‌وه‌.

ڤییەنا

لە ڤییەنای پایته‌ختی نەمسا، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ڕێکخرا. بەو چالاکییه‌ کۆتایی بە چالاکیی چادری ئێشکگری بەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان لەو شارە هێنرا و دۆسیه‌یەک دەرباری کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، ڕادەستی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا. گەنجانیش ڕێپێوانێکیان ساز کرد.

هامبۆرگ

کوردستانیان و دۆستانیان لە ناوچەی ئالتۆنای کۆبوونەوە و بەیاننامەیان بەسەر هاووڵاتیاندا بڵاوکردەوە. چالاکان ڕایانگەیاند کوشتنی کوردان بە چەکی ئەڵمانی قبووڵ ناكه‌ن. داواشیان کرد کوردستانیان بەشداری ڕێپێوانی ڕۆژی شه‌ممە بكه‌ كه‌ لە کاتژمێر ١٤:٣٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بەنسهایم

لەو شارە ڕێپێوانێکی پشتگیری له‌ بەرخۆدانی عەفرین بەڕێوە چوو. بە سەدان کوردستانی بەشداریان تێدا کرد و دروشمی «بژی یەپەگە/یەپەژە» و «ئەردۆغانی بكوژ»-یان ده‌گوتەوە.

بیلەفێلد

چالاکییەکان لەو شارە بەردەوامن. ئێوارەی دوێنێ، کوردستانی و دۆستانیان، ڕژانە شەقامەکان و دروشمی «ئەردۆغانی فاشیست» و «بژی بەرخۆدانی عەفرین»یان گوتەوە.

مارسیلیا

گەنجانی ئازاد و کۆمەڵێک لە ئانارشیست، چەپ و دژه سەرمایەداره‌كان، لە دژی هێرشەکانی تورکیا، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و بەیاننامەیان بەسەر ڕێبواراندا بڵاوکردەوە.

ئه‌سینا

چالاکی کوردان و دۆستانیان، بە پێشەنگایەتی گرووپی ده‌ستپێشخه‌ری عەفرین ٢٠ ڕۆژه بەردەوامە. بە سەدان کوردستانی و سۆسیالیستانی یۆنان لە ناوەندی كولتووری کوردی کۆبوونەوە و بەرەو کۆنسولخانەی تورکیا لەو وه‌ڵاتە بەڕێ کەوتن. لەبەردەم کۆنسولخانەی تورکیا په‌رله‌مانتارێكی ئەو وه‌ڵاتە قسەی کرد و ڕایگەیاند: له‌وانه‌یه‌ شۆڕش زۆری و زەحمەتی خۆی هەبێ، بەڵام ئەوە دەبێتە هۆی سەرکەوتنی کوردستان. شەڕی عەفرین تەنیا شەڕی کورد نییە، بەڵکوو شەڕی هەموو گەلانە لەدژی زۆرداری.» پاشان گەل دەستیان کرد بە دروشم گوتن لە بەردەم کۆنسوڵخانەی تورکیا.

زوریخ

کوردستانیان و دۆستانیان له‌ کۆبوونەوەیەکدا سڵاوی خۆیان گەیاندە عەفرین و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی ئەردۆغان-یان شەرمەزار کرد. لە چالاکییەکەدا بەیاننامە بڵاوکرایەوە و داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کرا، لەدژی داگیرکاری و کۆمەڵکوژییه‌كانی دەوڵەتی تورکیا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.

لا چائوخ –دە- فۆندس

کوردستانیان، لە وێستگەی ناوەندی شه‌مه‌نه‌فه‌ر، گردبوونەوە و سڵاویان لە بەرخۆدانی عەفرین کرد. دەنیس دە لا رەئوسیللە، په‌رله‌مانتاری پارتیی کرێکارانی سویسرا، قسەی بۆ جەماوەر کرد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر عەفرین بە تووندی شەرمەزار کرد. ناوبراو بانگیشی لە سویسرا و هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد کە هەوڵەکانیان بۆ ڕاوەستاندنی ئەو هێرشانە چڕ بکەنەوە.

باسل

بە چالاکییەک، هێرشه‌كانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی شەرمەزار کرا. بە سەدان کوردستانی بەشداری چالاکییەکەیان کرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین ده‌ربڕی.

جنێڤ

کوردستانیان لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە و چادریان هەڵدا. چالاکان داوایان لەو ڕێکخراوه‌ کرد کە ڕێ لە داگیرکاری تورکیا بگرێت.

 

ش.