ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ده‌وڵه‌تی توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین، تا ئه‌مڕۆ ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستی نه‌بوو. ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌نگاوێكی نا.
ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا به ڕاگرتنی بەرزکردنەوەی هەر بڕیارێک بۆ ناردنی تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی کە تورکیا داوای بکات. تانكی لیۆپارد كه دروستكراوی ئه‌ڵمانیایه، توركیا له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌كاریهێناون. ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، سیگمار گابریل ڕایگه‌یاند: «ده‌رباره‌ی شه‌ڕی باكووری سووریا به گومانین.»
گابریل، داوای له «ناتۆ» كرد كه ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بكات. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ و گه‌یاندنی هاریكاریی مرۆیی بۆ هه‌رێمه‌كه ده‌ست به هه‌وڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ش. م