بزووتنەوەی هاوچه‌رخی گەل، خۆی بۆ ٣ی فێبرییه‌ ئامادە دەکات

ناڕەزایەتی کوردان و دۆستانیان لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەتا دێت زیاتر دەبێت. ئەو چالاکییانەی کە ماوەی ١٠ ڕۆژە لە ئه‌ورووپا و ئوستڕالیا دەستی پێکردووە، لە ٣ی فێبرییه‌دا بە ڕێپێوان و کۆبوونەوە لە دەیان شاری دیکە بەردەوام دەبێ.

دەوڵەتی تورکیا و ئەردۆغان لە ٢٠ی ژانوویە دا، هێرشیان کرده سەر عەفرین، به‌ڵام لە به‌رانبه‌ر بەرخۆدانی هەسەدە دا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر تێكده‌شكێن. لە زۆرێک وه‌ڵات، گەلی کورد و دۆستانیان چالاکیی ئیدانه‌کردنی ئەو هێرشە داگیرکارییه ساز ده‌كه‌ن.

بزووتنەوەی هاوچه‌رخی گه‌ل بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنان و «پلاتفۆرمی خاوەنداری کردن لە عەفرین» کە زیاتر لە ٥٤ ڕێکخراو و پارتی سیاسیی لە ئاسیا، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا له‌خۆ ده‌گرێت، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ چالاكییه‌كی به‌رفره‌وان و سه‌رتاسه‌ری.

خۆپیشاندانه‌كه‌ لە ٣ی فێبرییه‌ بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین چالاكییه‌كان بێت.

ئامانجی خۆپیشاندانه‌كه‌، ئیدانه‌كردنی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانه‌، هه‌روه‌ها پشتیوانییه‌ له‌ بەرخۆدانی قارەمانانەی عەفرین. بڕیاره‌ له‌ چالاكییه‌كه‌دا، بێدەنگی و بێ‌ هەڵوێستیی هێزە نێونەتەوەییەکانیش ئیدانه‌ بكرێت.

«پلاتفۆرمی خاوەنداری کردن لە عەفرین» ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لە دەیان شار و شارۆچكه‌ی جیهان چالاكی ساز بكرێت.

ئەو وه‌ڵات و شارانەی چالاکییان تێدا بەڕێوە دەچێت، بریتین لە:

ئەڵمانیا: به‌رلین، فڕانکفۆرت، گیئەسسەن، ماینز، شتووتگارت، هەیلبۆڕن، بۆدەنسە، فرەیبورگ، مانهایم، نۆرنبورگ، میونشن، ئولم، دۆرتمۆند، دۆسلدۆرف، هانۆڤێر، كاسل، ساچسەن، هامبۆرگ، برێمه‌ن، ئۆلدەنبورگ و سالزگیتتەر

فەڕەنسا: پاریس، ڕەننەس، بۆردەئاوخ، لیۆن، ستراسبورگ و مارسیلیا

سوید: ستۆکهۆڵم و گۆتەبورگ

نەمسا: ڤییەنا، لینز، تیرل و گراز

بەریتانیا: لەندەن

وه‌ڵاتانی دیكه‌: گاللێر، سکۆچیا، ئێرله‌ندا، نۆروێژ، فینلاند، دانمارک، به‌لجیكا، هۆلەندا، ئیتالیا، ژاپۆن،    كه‌نه‌دا و ئوستورالیا

 

ش. م