هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیالیستی سویسرا - SP، به‌ئات ژانس و په‌رله‌مانتاری كانتۆنی باسه‌لی پارتییه‌كه، ئه‌دیبه گۆلگه‌لی له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان له دژی عه‌فرین ئیدانه كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین قه‌بووڵ ناكه‌ین و داوا له حكوومه‌تی سویسرا ده‌كه‌ین به‌زوویی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادا بچێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نراوه: «ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ندین ڕۆژه بۆردومانی عه‌فرین ده‌كات. پێشتر چه‌ندین جار وێنه‌كانمان بینین كه توركیا كوردان ده‌كوژێت، به‌ڵام خۆمان كه‌ڕ كرد. ئێستا وێنه‌ی خه‌ڵكی سیڤیل كه له عه‌فرین كوژراون به جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ناتوانین خۆمانی لێ كه‌ڕ بكه‌ین.»
دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی سویسرا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، توركیا یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردووه و ده‌یه‌وێت سنووری وه‌ڵاتێكی دیكه ببڕێت، كه ئه‌وه‌ش له دژی په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. ده‌وڵه‌تی توركیا به بیانووی پاراستنی ئاساییش هێرش ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و ڕێبازه‌ی به‌كاری دێنێت كه خاكی وه‌ڵاتێك داگیرده‌كات، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ناڕه‌وایه. له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه هێرش ده‌كاته سه‌ر ئارامترین شوێن بۆ خه‌ڵكی سیڤیل كه عه‌فرینه.
دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی سۆسیالیستی سویسرا له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: «كوردانی ڕۆژئاوا یان با بڵێین ئه‌و كوردانه‌ی كه توركیا بۆردومانیان ده‌كات، هه‌تا ئێستا به‌هاكانی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌پارێزن و له دژی ڕێكخراوه تێرۆریستییه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن و گیانی خۆیان ده‌به‌خشن.»
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه داوایان له كۆنسه‌ی فیدڕاڵی كردووه كه به نووسراوێك هێرشه‌كانی توركیا ئیدانه بكات. هه‌روه‌ها داوایان كرد سویسرا «په‌یمانی بازرگانیی سه‌ربه‌ست» له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
ش. م