لە چالاکیی کوردستانیانی دەرەوەی وهڵات، هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین و کۆمەڵکوژکردنی هاوولاتیانی سیڤیل ئیدانه کران. بانگەوازی كرا بۆ بەشداریکردنی هەموو كوردستانیان لە خۆپێشاندانی ملیۆنیی ڕۆژی ٣ی شوبات/١٤ی ڕێبەندان.
لە شارەکانی دویسبۆرگ، دیبۆرگ، شتووتگارت، کاسل، نۆرنبێرگ، هلدەسهایم، هامبۆرگ، دۆسلدۆرف، هایدهلبێرگ، هانۆڤەر، نەنبورگ-سەلێ، مونستەر، لایپتزیك، فریدرهشافن، پەرتز، پیسا، ئهسینا، پاریس، مارسیلیا، بۆردئاوخ، ئاڕنهەم، ئەنڤەرپوەن، تیرۆل، لوكسهمبۆرگ، ئۆرەبرۆ، بیل، زوریخ، لا چاوخ-دە-فۆندس، لوزەڕن، وینتەرتهوور، جنێف، چالاکی بەڕێوەچوون.
لەو چالاکییانهدا کە کوردستانیان و دۆستانیان تێیدا بەشدار بوون، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیركهر بۆ سەر عەفرین، کۆمەڵکوژی هاووڵاتیان، لەناوبردنی شوێنەوارە مێژووییەکان و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەورووپا، ئهمهریكا و ڕووسیا لەسەر ئەو هێرشانە ئیدانه کرا.
لە چالاکییەکاندا پاڵپشتی لە بەرخۆدانی قارەمانانەی یەپەگە/یەپەژە/هەسەدە و گەلی عەفرین کرا و سڵاوی خۆیان گەیاندە شەڕڤانان لە بەرەکانی دژی داگیرکاری.
لەو چالاکیانەدا، کوردان به هەڵکردنی ئاڵاکانی یەپەگە/یەپەژە و هێماکانی سهوز و سوور و زەرد و بەرزکردنەوەی وینەی شەهید ئارین میرکان و ئاڤێستا خابوور، ڕایانگەیاند؛ داگیرکردنی عەفرین ئەوەندە هاسان نییە وەکوو ئەردۆغان و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بیریان لێدەکردەوە.
هەروەها چالاکوانان درووشمگەلێکی وەک «ئەردۆغان تیرۆریست، ئەردۆغان بکوژی منداڵان، عەفرین گۆڕستانی داگیرکەرانه، بژی بەرخۆدانی گەلی عەفرین، بژی یەپەگە و یەپەژه»-یان لە چالاکییەکاندا دەگوتەوە.
کوردستانیان، سیاسەتمەدارانی کورد و ڕێكخراوهكان، داوایان لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان کرد کە ڕۆژی ٣ی شوبات\١٤ی ڕێبهندان، بەشداری لە چالاکیی ملیۆنی سهرتاسهری بکەن.
ش. م