تیله‌رسن: به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا، ڕووی لاوانی كورد له عه‌فرینه
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوه‌یت ڕه‌خنه‌ی له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین گرت.
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوه‌یت ڕه‌خنه‌ی له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین گرت.
به‌پێی هه‌واڵی AFP، ڕیكس تیله‌رسن، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی عه‌فرین ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و هێرشه تێكۆشان له دژی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا لاواز ده‌كات.
تیله‌رسن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه له كوه‌یت به‌ڕێوه‌ده‌چێت وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین تێكۆشانی دژ به داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا لاواز ده‌كات. وتیشی: به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین، ڕووی لاوانی كورد له عه‌فرینه.
بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات.
ش. م