"تەنها کەمامە رێگری لە بڵابوونەوەى کۆرۆنا ناکات"

رێکخراوى تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئەو کەمامانەى کە ئێستا دروست دەکرێن دەبێت تەنها بۆ پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستی بەکار بهێنرێن.

تیدرۆس ئادهانۆم گیبریسو بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) وتی، ئەگەر لە دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) هەموان قورسایی بخەنە سەر بەکارهێنانى کەمامە، ئەوان پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستیی رووبەڕووی قورسی و دژواریی زۆر دەبنەوە.

وتیشی "تەنها بەکارهێنانی کەمامە نابێتە هۆی رێگری لە بڵاوبوونەوەى پەتاکە، دەبێت هەموو وڵاتان لێکۆڵینەوە بکەن، کەرەنتینە بەکاربهێنن، یەک بەیەک تووشبوەکان دەستنیشان بکەن، چارەسەرییان بکەن و هەر کەسیش لەگەڵ نەخۆشەکە پەیوەندیی هەبووە چارەسەری بکەن".

ئەوەشی وت، هونەرمەندە ناودارەکان کۆنسێرت بۆ دەستەبەرکردنی هاوکاری بۆ دژایەتیکردنی پەتای کۆرۆنا رێکبخەن.

ژ.ت