خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری به‌خشرایه‌ ویلیام نۆردهاوس و پاوڵ ڕۆمێر

خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری بۆ ساڵی ٢٠١٨ به‌ هاوبه‌شی به‌خشرایه‌ هه‌ردوو زانای ئه‌مه‌ریكی نۆردهاوس و پاوڵ ڕۆمێر.

كۆمیته‌ی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ ڕایگه‌یاند، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌مساڵ له‌ زانسته‌ ئابوورییه‌كان ده‌به‌خشنه‌ ویلیام نۆردهاوس له‌ به‌رانبه‌ر «یه‌كخستنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌گه‌ڵ شیكاری ئابووریی هه‌مه‌كیی درێژخایه‌ن» و پاوڵ ڕۆمێر له‌ به‌رانبه‌ر «یه‌كخستنی داهێنانه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له‌گه‌ڵ شیكاری ئابووریی هه‌مه‌كیی درێژخایه‌ن.»

ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م ٢ زانا ئه‌مه‌ریكییه‌ له‌ ڕێی سازكردنی مۆدێله‌كان‌ كه‌ چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان سرووشت و زانین له‌گه‌ڵ ئابووریی بازاڕ شی ده‌كه‌نه‌وه‌، بواری شیكاری ئابووری فره‌وان كردووه‌.

ساڵی ڕابردوو خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری درابوویه‌ زانای ئه‌مه‌ریكی ڕیچارد تالێر.

s.m