پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی له په‌یمانی ئه‌تۆمیی ساڵی ٢٠١٥ له‌گه‌ڵ ئێران دا، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كان كرد بۆ گه‌مارۆدانی ئێران. له دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، كۆمپانیاكانی ئه‌ورووپا كه له ئایندهی په‌یوه‌ندیی بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌گومانن، یه‌ك به یه‌ك له ئێران ده‌كشێنه‌وه.
دوایین جار كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی «بریتیش ئایروایس» و «ئایر فرانس» بڕیاریاندا كه به گوێره‌ی ڕێكاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه بكه‌ن. بریتیش ئایراویس ڕایگه‌یاند، گه‌شته‌كانی له‌نده‌ن - تاران ڕۆژی ٢٢ی ئهیلوول كۆتاییان پێدێت و ئه‌و فڕكهیهی كه ئه‌م گه‌شته ده‌كات، ڕێبواره‌كانی خۆی بۆ دوایین جار له تارانه‌وه ده‌باته له‌نده‌ن.
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی فه‌ڕه‌نسا (ئایر فرانس) به ڕاگه‌یه‌نراوێك ئاشكرای كرد كه دوایین گه‌شتی به‌ره‌و تاران له ١٨ی ئهیلوول ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ی هێڵی ئاسمانی، له ساڵی ١٩٧٩ كاتێك ڕژێمی ئێستای كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو به ده‌سه‌ڵاتدار گه‌شته‌كانیان به‌ره‌و تاران وه‌ستاند، له دوای مۆركردنی په‌یمانی ئه‌تۆمی له ساڵی ٢٠١٥، بڕیاریان دا كه ساڵی ٢٠١٦ سه‌رله‌نوێ ده‌ست به گه‌شته‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه.
s.m