دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە فەرانسا شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین وهێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر باشووری کوردستانیان شەرمەزارکرد.
کوردستانیان لە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین وهێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر باشووری کوردستانیان شەرمەزارکرد.
لە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین وهێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان بە میتینگێک شەرمەزارکرا. ئەم چالاکییە بە دەسپێشخەری کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد-ی فەرانسا و ڕێکخراوەی ژنی کورد-ی فەرانسا و دۆستانی ئەوان لە مەیدانی ڕەپۆبلیک بەڕێوە چوو.
بەشداربووان بێدەنگی وەڵاتانی ڕۆژئاوایی لەهەمبەرداگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لەسەر کوردستانیان شەرمەزار کرد.
لە چالاکییەکەدا دروشمگەلی وەک " ئازادی بۆ ئۆجالان" و بژی بەرخۆدانی عەفرین"، وترایەوە.
" دیمۆکراسی بەسەر فاشیزمدا سەردەکەوێت"
لە میتینگەکەدا خەبات ئۆجالان، سیاسەتمەداری کورد قسەی کردو وتی" کاتێک کە ڕێبەرئاپۆلە بن گۆشەگیریدایە، عەفرینیش لە بن داگیرکەریدا دەبێ وهێرشی داگیرکارانە بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوام بێت.
ئۆجالان ئاشکرای کرد، ئێمە لە هەمو شوێنێک لە دژی فاشیزمی تورکیا بەرخۆدانی بکەین و وتی: ئاکەپە و مەهەپە لە ترسا هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام دەدەن. با باش بزانن کە دیمۆکراسی بەسەر فاشیزمدا سەر دەکەوێت."
لە چالاکییەکەدا داوا لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کە لە فەرانسا ژیان دەکەن کرا، کە بەزوترین کات لە ناوی خۆیانبپرسن کە ئایا نوەی ئەوان تۆمار کراوە یان نا.