ڕۆژنامەی FAZی ئەڵمانی; ئەڵمانیا چاوی خۆی بەستووە لەڕوی راستییەکان

ڕۆژنامەی فاز-ی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە وتەی کاربەدەستانی ئەڵمانیا دەربارەی ئەوەی کە ''پێویستە ئێمە دڵنیا بینەوە لە بەکارهێنانی تانکی لئۆپاردی ئەڵمانی لە لایەن تورکیاوە"، لە ڕاستییەوە دوورن

ڕۆژنامەی فاز-ی ئەڵمانی، دۆینێ نووسینێکی 'بولەنت موومای'، دەربارەی عەفرین بڵاو کردەوە. لە نووسینەکەدا هاتووە کە ''بۆ وەدواکەوتنی ڕاستییەکان و ناڕەزایەتی پێشاندان، پێویستە نرخێکی زۆر بدەی". لە تورکیا هەرکەس ڕەخنەیەک بگرێت، دەربارەی دۆسیە دەکرێتەوە و ڕەوانەی گرتووخانە دەکرێت و هەر لەو چوارچێوەیەدا گەلێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی پزیشکانی تورکیا (تی‌تی بی)، دەستبەسەر کراون.
لەو بابەتەدا نووسەر ئاماژەی به هەژماری کوژراو و برینداران داوە و هێرشکردنه سەر تانکێکی به نموونە هێناوەتەوە و دەڵێ کە بەو جۆرە ڕاستییەکی دیکەش کوژرا(پەردەپۆش کرا). ئەویش ئەوەیە کە مووشەکێکی ڕووسیا کە هاوپەیمانی هەرە نیزیکی ئەردۆغانە، بۆتە هۆی کوژرانی ٥ سەربازی تورکیا. ئاشکرا بووە کە ئەو تانکەی بەو مووشەکە تێکشکندراوە تانکێکی لئۆپاردی ئەڵمانییە. پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، باوەڕی بەو وێنەیە نەکردبوو کە تایبەت بە لئۆپاردێکی ئەڵمانی بوو و لەلایەن ڕۆژنامەوانانەوە بڵاو کرابۆوە. وتەبێژەکە، ڕایگەیاندبوو "ئێمە ناتوانین ئەوەبسەلمێنین کەینەوە کە تانکی لئۆپاری ئەڵمانی لەلایەن تورکیاوە بۆ هێرشی سەر عەفرین بەکار دەهێنرێت و لەسەر ئەو بابەتە ئێمە هیچ زانیارییەکمان نییە".