بۆ ئەوەی سەروەری خاکی سووریا بپارێزرێت و لە لایەن تورکیاوە پێشێل نەکرێت و بهێڵن گەلی عەفرین لە ئاشتی و ئارامیدا بژیت، داوا لە ئهمهریكا، ڕووسیا و ئێران کراوە کە دهست له بارودۆخهکە وهربدهن و بۆ ئهو ئامانجهش كهمپینێك دەستی پێکردبوو. هەتا ئێستا بە سەدان ئەکادیمیست، نووسەر، لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنووس، بەشداری ئەو كهمپینهیان کردووە.
ئەو كهمپینه کە بە پێشەنگایەتی نوام چۆمسکی و دەیان کەسایەتی ناوداری دیکەی جیهانی دەستی پێکردووە، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرفرەوانتر دەبێت و لە تازەترین بەشداربوونیشدا، شارەداری بهرشهلۆنه و زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتی دیكهی ناوداری جیهان پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاند.
لە بانگەوازی كهمپینهكهدا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر عەفرین، کۆمەڵکوژ کردنی بە سەدان هاوڵاتیی سیڤیل بە دەستی سوپای تورکیا و گرووپە چەتەکان شەرمەزار کرا. كهمپینهكه داوا لە وهڵاتانی جیهان دهكات بە زووترین کات کار بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو داگیرکارییە.
لە بەشێکی دیکەی بانگەوازەکەدا ئەو کەسایەتییانە هۆشداری دەدەنە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەربارەی ئەوەی کە گرووپە جیهادییەکان کە هاوشانی سوپای تورکیا هێرشیان کردۆتە سەر عەفرین، جارێکی دیکە گەلی ئێزدی لە کانتۆنی عەفرین کۆمەڵکوژ بکەنەوە. بۆ ئەوەش قسەیەکی چەتەکانیان به نموونه هێناوەتەوە کە وتبوویان «هەموو کوردە کافرەکان دەکوژین.»
ئەو ئهكادیمیستانه نووسیویانە؛ ئەگەر ڕووسیا، ئهمهریكا و ئێران ڕێگەیان بە تورکیا نەدابا بۆ ئەو هێرشە، ئەوا هیچ کات دەوڵەتی تورکیا بە تەنیا نەیدەتوانی هێرش بكاته سهر عهفرین. بۆیە هەر ٣ وهڵاتی ڕووسیا، ئهمهریكا و ئێران کە هاوبەشی ئەو پەلاماردانەن، پێویستە بە زووترین کات ئەو هێرشانە بوهستێنن.
هەروەها كهمپینهكه ڕایگهیاندووه کە هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین، ئاڵۆزییەکانی سووریا قوڵتر دەکاتەوە و ئارامی و سهقامگیری دانیشتوانی هەرێمەکە تێک دەدات و دەبێتە هۆی نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی.
بەشێک لەو کەسایەتییانە بریتین لە:
نوام چۆمسکی، دیوید هاروێی، نادژە ئەل-عەلی، مارینا سترن، داوید ال. فیلیپس، جۆی لاورەنس، دەببئە بوکچین، جێراردۆ پیسارێللۆ، ئادا کۆلاو، لاورا پێرەز، سۆنیا فارێ، تۆماس سئەبەرت، ئادهم ئوزون، ژودیت باتلێر، لیسا ماززۆنە، جولی وارد، عەبدوللا دەمیرباش، فێرناندا گیل لۆزانۆ، ئێمیلی کلانسی، مارگرێت کئەنەر نەللـەن، کامران مەتین، دانیل بەندیکس، ئارام زیایی، ئاندرێ گراباسیس و هتد....
ش. م