ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ٢٥٠ باڵیۆز كۆبوویه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتی: «نابێ ئه‌ورووپا له‌مه‌ودوا ئاسایشی خۆی ته‌نیا به ئه‌مه‌ریكا بسپێرێت.» گوتیشی: «ئه‌ركی سه‌ر شانی ئێمه‌یه به به‌رپرسیاره‌تی خۆمان هه‌ستین و ئاسایش و سه‌روه‌ریی ئه‌ورووپا مسۆگه‌ر بكه‌ین.»
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند پێویسته وانه له ئه‌نجامه‌كانی دوای شه‌ڕی سارد وه‌ربگیرێت. ده‌ستنیشانیشی كرد كه ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوكاره‌كانی له ئه‌ورووپا و ڕووسیا ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی به‌رفره‌وان بكه‌ن.
ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له بابه‌تی ئاسایش و پاراستندا پێویسته ئه‌ورووپا هه‌ڵسه‌نگێنرێته‌وه. ئاشكراشی كرد كه ئه‌و ده‌یه‌وێت ده‌رباره‌ی بابه‌تی ئاسایشی ئه‌ورووپا، چه‌كی كیمیاوی، چه‌كداربوونی كلاسیك، شه‌ڕی هه‌رێمی، ئاسایشی ئاسمانی و پاراستنی جه‌مسه‌ره‌كان بوه‌ستن و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڕووسیا گفتوگۆیه‌كی نوێ بكه‌ن.
s.m