شاندێکی پەڕڵمانی ئەورووپا، چاویان بە بەرپرسانی هەدەپە، کەوت

شاندێکی پەڕڵمانی ئەورووپا بە سەرۆکایەتی 'ترۆبژورن ژەگلەند'، لە شاری ئانکارا لە گەڵ 'فریز کەرەستەجی ئۆغڵو' و 'هۆشیار ئۆزسۆی'، کۆبوونەوە.

 

 زانرا کە لەو چاوپێکەوتنەدا، باسی سەرەکی کۆنگرە  پیرۆزبایی کۆنگرەی هەدەپە و دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان – باکووری سووریا بووە.

هەروەها بارودۆخی گیراوانی سیاسی، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین و سیاست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خراوەتە بەر باس و گفتوگۆ.

هەڵمەتی بەرفرەوانی دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەداران ، ڕاگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ و بارودۆخی دەوڵەتی تورکیا لە پەڕڵەمانی ئەورووپاش، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.