فه‌ڕه‌نسا؛ به‌هۆی پێكدادانی دوو كۆپته‌ری سه‌ربازی، ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له باشووری فه‌ڕه‌نسا، دوو كۆپته‌ری سه‌ربازی پێكیاندادا. له ئه‌نجامدا هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی دوو كۆپته‌ره‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
له باشووری فه‌ڕه‌نسا، دوو كۆپته‌ری سه‌ربازی پێكیاندادا. له ئه‌نجامدا هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی دوو كۆپته‌ره‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
مێدیای فه‌ڕه‌نسا بڵاوی كرده‌وه، له نزیكی كۆمیونی كاركهس-ی شاری ڤارێ، دوو كۆپته‌ری سه‌ربازی سوپا پێكیان داداوه. له ئه‌نجامدا ٥ كه‌س كه له‌نێو هه‌ردوو كۆپته‌ره‌كه بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پارێزگاری ڤارێ ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كه له كاتژمێر ٩ ڕوویداوه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كۆپته‌ره‌كه بۆ ڕاهێنان فڕیون. وتیشی به‌هۆی ڕووداوه‌كه هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی كۆپته‌ره‌كان كه ٥ كه‌س بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه.