له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كابوول، ٩٥ كه‌س كوژران

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە چواڕیانی سەدارەتیی شاری کابوولی پایتەختی ئه‌فغانستان، سێ تەقینەوە ڕوویدا، له‌ ئه‌نجامدا به‌پێی دوایین ئامار كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان بڵاوی كردۆته‌وه‌ ٩٥ كه‌س كوژراون و ١٥٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ته‌قینه‌وه‌كان لە نزیک نەخۆشخانەی جمهوریی کابوول و بینای نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی و فەرماندەیی پۆلیس ڕوویانداوە.

ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بە پشتوێنی بۆمبڕێژکراو و ئامبوڵانسێك ئەنجامدراوە. هه‌ر له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كانیش، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیاره‌تی خۆی له‌و هێرشانه‌ ڕاگه‌یاند.

 

ش. م