له‌ كه‌نه‌دا زیاتر له‌ ٣٠ كه‌س به‌هۆی گه‌رما مردن

له‌ هه‌رێمی كوه‌به‌كی كه‌نه‌دا كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ فه‌ڕه‌نسی قسه‌ ده‌كه‌ن، ده‌یان كه‌س به‌هۆی گه‌رماوه‌ ژیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ هه‌رێمی كوه‌به‌ك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌تله‌نتیك له‌ كه‌نه‌دا، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ ٣٥ پله‌، ٣٣ كه‌س مردن

به‌ گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستیی هه‌رێمه‌كه‌ كه‌ له‌ مۆنتریالی پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه‌یه‌، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی گه‌رما مردوون، خه‌ڵكی مۆنتریالی پایته‌ختن. ده‌گوترێت كه‌ له‌ مۆنتریال لایه‌نی كه‌م ١٨ كه‌س مردوون و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ ٣٥ پله‌ كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ كه‌نه‌دا به‌رده‌وامه‌، به‌هۆی شێ ده‌گاته‌ ٤٥ پله‌. ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌ساچاڵاچوون و به‌ته‌نیا ژیاون. 

ساڵی ٢٠١٠ له‌ مۆنتریال به‌هۆی گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س مردبوون.

s.m