لەتەقینەوەیەکدا لە ئەڵمانیا، ٨ کەس برینداربوون

بەهۆی تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە باشوری ئەڵمانیا، هەشت کەس برینداربوون.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا نزیک بە ڕووباری دانوب لە پاڵەوگەیەکدا تەقینەە ڕوویدا، پۆلیس-ی ئەڵمانیا  ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٨ کەس برینداربوون.

بەهۆی دووکەڵی زۆری ئەنجامی تەقینەوەکە زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتیی دانیشتووی دەوروبەری پاڵاوگەکە ماڵەکانیان بەجێهێشتووە.

نزیک بە ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەش خۆیان گەیاندووەتە شوێنی تەقینەوەکە.

هۆکاری تەقینەوەکە هێشتا دیار نییە.