لە ئەورووپا چالاکی بۆ عەفرین بەردەوامە
کوردستانیان ودوستانی گەلی کورد لە شاری کۆپێنهاگێنی دانیمارک ڕێپێوانێکی گرسەییان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕیکخست.
کوردستانیان ودوستانی گەلی کورد لە شاری کۆپێنهاگێنی دانیمارک ڕێپێوانێکی گرسەییان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕیکخست.
لە پایتەختی وەڵاتی دانیمارک کوردستانیان بە دروشمی "هەمو جێگاێک عەفرینە و لەهەموشوێنێک بەرخۆدانە " ڕێپیوانێکیان ئەنجامدا.
بە دەسپیشخەری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی و ناوەندی ژنانی مەدەنی و سەدان کوردستانی ، لە شاری کۆپێنهاگنی دانیمارک، رێپێوانێکی جەماوەری بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندەران داوایان لە کاربەدەستانی وەڵاتی دانیمارک کرد کە لەمەبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بی دەنگی بشکێنێت.