لە دانیمارک، مەراسمێک بۆ شەهیدانی عەفرین بەڕێوە چوو

لە شاری کۆپێنهاگنی دانیمارک بە بەشداری کۆردستانیان، مەراسمێک بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی بەرخۆدانی( سەردەم)ی عەفرین بەڕێوە چوو.

بە دەسپێشخەری مەجلسی ژنانی سێڤێ و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و بەبەشداری بنەماڵەی شەهیدان و کوردانی دانیشتوی کۆپێنهاگێن ودەوروبەری مەراسمێک بو ڕێزلێنان لە شەهیدانی بەرخۆدانی عەفرین بەڕێوە چوو.

مە راسمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد، ودواتر لە سەر ناوی بنەماڵەی شەهیدیدانی پەیەدە، ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و مەجلیسی ژنان وتارپێشکەش کرا.

مەراسمەکە بە دروشمی شەهید نامرن،بژی بەرخۆدانی عەفرین و بژی سەرۆک ئاپۆ کۆتایی پێهات.