لە عەفرین، به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌پارێزرێن
چالاکیی کوردستانییانی ئەورووپا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و پشتیوانی کردن لە به‌رخۆدانی گەلی عەفرین درێژەی هەیە.
چالاکیی کوردستانییانی ئەورووپا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و پشتیوانی کردن لە به‌رخۆدانی گەلی عەفرین درێژەی هەیە.
کوردستانیانی نیشتەجێی ئەورووپا و دۆستەکانیان، بێ ڕاوەستان لە چالاکییەکانیان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین، به‌رده‌وامه. كوردستانیان و دۆستانیان ئیدانه‌ی کوشتن و بریندار کردنی سەدان هاوڵاتیی سیڤیل بە دەستی سوپای تورکیا و چەتەکانی ئەردۆغان ده‌كه‌ن.
لەو چالاکییانەدا ئەندامانی په‌رله‌مانی وه‌ڵاتانی ئەورووپا و په‌رله‌مانی یەکێتیی ئەورووپا، پارتیی چەپ، پارتیی سەوز، سۆسیالیست، ڕێکخراوەکانی کوردان و کەسانی دێموکراتخواز بەشداری دەکەن. لەو چالاکییانەدا په‌رله‌مانتارانی بەشدار، داوا دەکەن کە پەکەکە لە لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت. په‌رله‌مانتاران پێیان وایە کە ناکرێ هێزێکی وەک پەکەکە کە لە شەڕی دژی داعش و ڕزگارکردنی ئێزدییەکاندا گەورەترین ڕۆڵی هەبوو به تیرۆریست بناسرێ و ڕێگە بۆ ئەردۆغان و سوپاکەی خۆش بكرێت کە هاوکاری گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و قاعیده‌یه بۆ هێرشكرده سه‌ر عه‌فرین. ده‌شڵێن؛ نابێ ڕێگه بدرێت بە بیانووی پەیوەندییان بە پەکەکەوە، هێرش بكرێته سەر ئەو هێزەی کە بە هەزاران شەهیدی لە شەڕی دژ به داعشدا به‌خشیوه.
په‌رله‌مانتاران ڕایده‌گه‌یه‌نن؛ کورد زامنی ئاشتی و دێمۆكراسیی هەرێمەکەن. لە عەفرین به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌پارێزن. پێویستە بە زووترین کات کۆمەڵگەی جیهانی ئەگەر هاوبەشی ئەو هێرشانە نییە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ئارامترین شوێنی سووریا ڕابگرێت.
هیلدەسهایم، به‌رلین، کۆڵن، میونشن، هانۆڤه‌ر، هامبورگ، مانهایم، برێمەن، پاریس، ماریگنان، زوریخ، دەلەمۆنت، فرایبورگ و دەیان شار و شارۆچکەی دیکە، بوونەتە شوێنی چالاکی کوردستانیانی دانیشتووی ئەورووپا و دۆستانیان، به مه‌به‌ستی شەرمەزارکردنی دڕندەیی و داگیرکاری دەوڵەتی توركیا.
ش. م