لە هیندوستان بەهۆی باران بارینەوە ١٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە وەڵاتی هیندوستان لەماوەی یەکساڵدا بەهۆی باران ولافاوەوە ١٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە وەڵاتی هیندوستان لەماوەی یەکساڵدا بەهۆی باران ولافاوەوە ١٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی هەواڵی( AFP ) کە لەسەرچاوە فەرمییەکانەوە زانیاری وەردەگرێت،ئاماری قوربانیانی بارانەکانی ئەمساڵی هیندوستانی ئاشکرا کرد.
لە کاتی باران بارینی مانگەکەنی حوزەیران وئەیلوول/پووشپەڕ وخەرمانان، نزیک بە ١٢٠٠ گیانیان لەدەستداوە و ١٠٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. تەنها لە ٥ ئیالەت هەزارکەس گیانیان لەدەستداوە.
ئیالەتی کارالا کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی هیندوستانەوە کەوتە ژێرئاوەوە. لەوئیالەتەدا بەسەدان کەس گیانیان لەدەستدا.
ساڵی پاریش بەهۆی بارانە وەرزییەکانەوە لە هیندوستان ٦٦٧ کەس ، لە نیپال ٨٧، لە بەنگلادیش ٢٨کەس گیانیان لەدەستدابوو.
ک-ش