یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی مارك لۆوكۆك زانیاری به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا و ڕایگه‌یاند، زۆری نه‌ماوه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی برسیه‌تی له یه‌مه‌ن شكست بێنێت. ناوبراو ده‌ستنیشانی كرد، به‌هۆی بارودۆخی یه‌مه‌ن ئه‌وان زۆر ڕه‌شبینن و له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا دۆخه‌كه سه‌ختتر بووه.
مارك لۆوكۆك سه‌رنجی خسته سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی برسیه‌تی له یه‌مه‌ن و ڕایگه‌یاند، له‌وانه‌یه ئه‌مه ببێته هۆی مردنی خه‌ڵكێكی زۆر و دۆخێك بێته ئاراوه كه ئیدی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت. ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای كۆمه‌كی مرۆڤایه‌تی كرد، هه‌روه‌ها داوای دانوستانی سیاسی كرد بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕی یه‌مه‌ن.
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن، له ساڵی ٢٠١٥ به‌دواوه زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌سی سیڤیل مردوون، ٥٦ هه‌زاریش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ملیۆنان كه‌س ڕووبه‌ڕووی برسیه‌تی بوونه‌ته‌وه و هه‌زاران كه‌سیش تووشی نه‌خۆشی بوون.
پێشبینی ده‌كرێت له كۆی ٢٨ ملیۆنی دانیشتوانی یه‌مه‌ن، ٢٢ ملیۆن كه‌س پێویستی به هاریكاریی مرۆیی هه‌بێت.
s.m