نەتەوە یەکگرتووەکان: بههۆی هێرشهكانی توركیا، خهڵكی سیڤیلی عهفرین دهبنه قوربانی
گروپی هاوکاری مرۆیی «نەتەوە یەکگرتووەکان» و نوێنەری یونیسێف لە سووریا ڕایانگهیاند؛ لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، هاوڵاتییانی سیڤیل زیانمهند دهبن.
گروپی هاوکاری مرۆیی «نەتەوە یەکگرتووەکان» و نوێنەری یونیسێف لە سووریا ڕایانگهیاند؛ لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، هاوڵاتییانی سیڤیل زیانمهند دهبن.
ڕێکخراوەی «یونیسێف» و گروپی هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا، دهربارهی هێرشەکانی سوپای تورکیا لهسهر عهفرین، لێدوانیان دا.
لە بەیاننامهیهكدا گروپی هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا ڕایگهیاند؛ ئەم هێرشانەی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین زۆرترین کاریگەری لەسەر ژیانی منداڵان و خەڵکی سیڤیل ههبووه.
هاوكات فران ئیکوزا نوێنەری یونیسێف له سووریا، لە ناوەندی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ لێدوانێکی ڕۆژنامهوانی دا و ڕایگەیاند؛ لە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، منداڵان و هاوڵاتییانی سیڤیل زۆرترین زیانیان پێدهگات.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە لە دهستپێكی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عهفرین، زیاتر لە ١٥ هەزار هاوڵاتی ناوچەکەنی دەوروبەری عەفرین لە ترسی بۆردومانی فڕۆکەکەنی سوپای تورکیا به ناچاری شوێنی ژیانی خۆیان بەجێهێشتووه و لهناو شاری عەفرین جێگیربوون،
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارهیهكی بەرچاو له پەنابەری شارەکانی دیکەی سووریا كه بەهۆی شەڕی ناوخۆوە پەنایان بردووەتە کەمپەکانی عەفرین، ژیانیان کەوتووەتە مەترسی و هیچ ڕێگهیهك نییە بۆ هاوکاری كردنیان.
ش. م