٥ په‌رله‌مانتاری باسك ده‌رباره‌ی عه‌فرین نامه‌یه‌كیان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نارد

٥ په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی باسک له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هێرشه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر کانتۆنی عەفرین ئیدانه‌ كردووه‌ و داوای هه‌ڵوێستیان لێ كردوون.

ئه‌و پێنج په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌رێمی باسك كه‌ ئه‌ندامی ٥ پارتیی جیاوازی هه‌رێمه‌كه‌ن، لە نامه‌كه‌یاندا، تێكۆشانی گەلی کورد و بەرخۆدانی ڕۆژئاوایان بەرانبەر داعش، نەک تەنیا وەک پاراستنی کوردستان بەڵکو وەک پاراستنی ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و مرۆڤایه‌تی ناوبردووه‌. په‌رله‌مانتاران داوایان كردووه‌ به‌ زووترین كات هێرشی ناڕەوای دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕابگیرێت و كۆمه‌ڵكوژی هاوڵاتیانی سیڤیل كۆتایی پێ بهێنرێت.

 

ش. م