٩٨ ئه‌كادیمیستی ئیتاڵیا، دەربارەی عەفرین نامه‌یه‌ك بۆ پاپا ده‌نێرن
٩٨ ئه‌كادیمیستی ناوداری ئیتاڵیا كه زۆربه‌یان مامۆستای زانكۆن، له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا بۆ پاپای ڤاتیكان ڕایانگەیاند؛ هێرش بۆ سەر عەفرین، هێرشە بۆ سەر ژیانی هاوبەشی گەلان.
٩٨ ئه‌كادیمیستی ناوداری ئیتاڵیا كه زۆربه‌یان مامۆستای زانكۆن، له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا بۆ پاپای ڤاتیكان ڕایانگەیاند؛ هێرش بۆ سەر عەفرین، هێرشە بۆ سەر ژیانی هاوبەشی گەلان.
نامه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌كادیمیستانه‌ی ئیتاڵیا له كاتێكدایه، بڕیاره ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌سه‌ر بانگهێشتی پاپا فڕانسیس، سه‌ردانی ڤاتیكان بكات.
ده‌قی نامه‌كه:
بەپێی زانیاری مێدیاکان، پاپا فڕانسیس ده‌رباره‌ی بابه‌تی قودس، بانگهێشتی ئه‌ردۆغانی کردووە. ئەردۆغان یەکێک لە ڕەخنەگرە دیارەکانی بڕیاری سەرۆکایەتی ئامریکایە بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ قودس.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەرچەندە پەیوەندی بە شاری قودس و فەلەستینییەکانیش هەبێ، لەنێو وه‌ڵاتەکەی خۆیدا بەرەو خۆسەپێنی و دیکتاتۆری هەنگاو دەنێت.
تورکیا لە ١ی كانوونی دووه‌م/ ٢٩ی بەفرانبارەوە لە دژی هێزە کوردییەکان کە داعش-یان لە عێراق و سووریا تێك‌شكاند، شەڕێکی نوێی دەست پێکردووە.
داگیرکردنی باکووری سووریا لە لایەن تورکیاوە، ڕێگە لە بەردەم شەڕێکی قورس دەکاتەوە. ئەوەش کارەساتی مرۆیی به دوای خۆیدا دێنێت.
لە سووریا، لەو هەرێمانەی کە لە داعش پاک کراونەتەوە، تەنیا کورد ناژین. بە تایبەتی لە عەفرین زۆر گەلی جیاجیا بە یەکەوە دەژین.
هێرشی سەر عەفرین بە ئاشکرایی پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانه. لە هەمان کاتدا تێکدانی ژیانی هاوبەش و ئاشتیانەی گەلانه.
٢ڕۆژ پێشتریش زیاتر له سه‌د كه‌سایه‌تی ناوداری ئه‌ڵمانیا نامەیەکی كراوه‌یان بۆ ئه‌نگێلا مێركڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا نارد و داوایان لێ کرد کە ڕاشکاوانە هەڵوێستی خۆی دیاری بکات.
ش. م