پشتیوانی ئازادیخوازانی هەرێمی باسک، لە بەرخۆدانی عەفرین

پڵاتفۆرمی خاوەنداریەتی لە عەفرین لە هەرێمی باسک-ی ئیسپانیا کۆبەنەوێکی نارەزایەتیان لە هەمبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا ڕیکخست.

ئەم کۆبونە کە لە بەرانبەری بینای سەرەکی حکومەتی ئیسپانیا لە شاری بیلبائۆ؛ ڕیکخرا،ولەم کۆبونەوەدا هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین بەتوندی شەڕمەزارکرا.

لەم کۆبونەوەدا پەیامی فەرمانداری گشتی یەپەژە کە بۆ رێپێوانی ئینتەرناسیۆنالیستەکان نێردرابو باڵاوبویەوە.

جێگای ئاماژەیە کە لە ڕێپێوانی ئینترناسیۆنالیستەکاندا ٩ چالاک وفمنیستی باسکی تێدایە .

خۆپیشاندەران داوایان لە وڵاتانی ئۆروپایی کرد کە چیدیکە چەک نەدەن بە تورکیا ،وئەو بێدەنگییە شەرمنانەیان بشکێنن لە ئاست کۆمەڵکوژی گەلی عەفرین.

خۆپیشاندەران ؛هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیای بۆسەر کەمپی پەنابەران، شوێنەوارە مێژوییەکان، نەخۆشخانە و قوتابخانەکان وەک هەوڵێک بۆ قڕکردن و لە ناوبردنی سیستمی کۆمیناڵ وئێکۆلۆژیکی ڕۆژئاوا ناو ڵێ برد.

لە کۆتاییدا خۆپیشاندەران داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە خۆبەڕێوەبەری رۆژئا بە فەرمی بناسێت.