په‌یكه‌ری «هیتله‌ری تورك» له ئه‌ڵمانیا لابرا
له شاری ڤیسبادنی ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵێكی هونه‌ریدا په‌یكه‌رێكی ئه‌ردۆغان دانرا، به‌ڵام به‌هۆی كاردانه‌كان، په‌یكه‌ره‌كه له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه لابرا.
له شاری ڤیسبادنی ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵێكی هونه‌ریدا په‌یكه‌رێكی ئه‌ردۆغان دانرا، به‌ڵام به‌هۆی كاردانه‌كان، په‌یكه‌ره‌كه له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه لابرا.
په‌یكه‌ری ئه‌ردۆغان كه له فێستیڤاڵی هونه‌ری شاری ڤیسبادن له ناوه‌ندی شاره‌كه دانرا، دواتر لابرا. ڕێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه ڕایانگه‌یاند، ویستوویانه له ڕێی ئه‌م په‌یكه‌ره‌وه هانی ڕای گشتی بده‌ن بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌یكه‌ره‌كه. به‌ڵام زۆر كه‌س هه‌ڵوێستیان له به‌رانبه‌ر په‌یكه‌ره‌كه پیشان داوه و زۆر بۆچوونی دژبه‌ر په‌یدا بوون و له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌یان نووسی «هیتله‌ری تورك».
ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌نگدانه‌وه‌كان له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه زیادیان كرد و ئاڵۆزی له‌نێوان لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان و دژبه‌رانی فاشیزم دروست بوو. به‌رپرسی ئاسایشی ناوخۆی شاره‌كه ئۆلیڤه‌ر فرانتس به ڕۆژنامه‌ی ڤیسبادنا كوریهر-ی ڕاگه‌یاند، له‌نێوان دوو لایه‌ندا پێكدادان ڕوویداوه.
به‌هۆی دروستبوونی ئه‌و ئاڵۆزیانه، شاره‌وانی بڕیاری دا په‌یكه‌ره‌كه لاببرێت. شاره‌وانیی ڤیسبادن له تویته‌ر ڕایگه‌یاند، «به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پۆلیس، شاره‌وانی بڕیاری داوه كه په‌یكه‌ره‌كه لاببات، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئارامی و ئاسایش دروست ده‌كرد.»
s.m