چالاکی بۆ پشتیوانی عەفرین ،لە ئەورووپا بەردەوامە

کوردستانیانی دانیشتووی وەڵاتە ئەورووپاییەکان ،بەمەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم، لە ئەڵمانیا و فەرەنسا چالاکییان ئەنجامدا.

ئێووارەی دوێنێش وەک هەموو ڕۆژانی ڕابردوو لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیا لە عەفرین، لە شاری ساربڕوکێن و پاریس خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

لە شاری ساربروکێنی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا کە لەلایەن جڤاکی ئیسلامی کوردستانەوە بەڕێوەچوو، مەلا قاسم قسەیکردو بەرخۆدانی سەردەمی بەرز نرخاند، هەروەها لەو چالاکییەکەدا ژمارەیەکی زۆر بڵاوکراوە لە نێوان هاوڵاتیاندا دابەشکرا.

هەروەها لە پاریسی پایتەختی پاریس خۆپیشاندانێکی ناڕاەزایی لەلایەن گەنجانی ئازادەوە بۆ شەرمەزارکردنی هێڕشەکانی سوپای تورک بۆسەر عەفرین ئەنجامدرا، لە خۆپیشاندانەکە دروشمی بژی بەرخۆدانی عەفرین و بژی سەرۆک ئاپۆ وترایەوە.