ڕووسه‌كان بۆ پشتیوانیی عه‌فرین خۆپیشاندانیان كرد

وه‌ڵاتیانی ڕووس هاوكاری كردنی سه‌رۆكی ڕووسیا «ڤلادیمێر پۆتین»یان بۆ هێرشه‌كانی توركیا له‌ دژی عه‌فرین ئیدانه‌ كرد.

ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌ڵاتییانی ڕووس، دوێنێ له‌ مه‌یدانی سوور-ی مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا، به‌ چالاكییه‌ك ڕێپێدانی ڕووسیایان به‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین شه‌رمه‌زار كرد.

خۆپیشانده‌ران به‌ نووسینی پانكارتی «كوردان تێرۆریست نین» پشتیوانییان له‌ گه‌لی كورد كرد و سڵاویان نارد بۆ به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌. وه‌ڵاتییانی ڕووس ڕایانگه‌یاند؛ گه‌لی ڕووسیا له‌ دژی داگیركارییه‌ و ئه‌وان پشتیوانی له‌ كوردان ده‌كه‌ن.

 

ش. م