ڕێپێوانی لۆزان - جنێف: «نەتەوەیەکگرتووەکان كۆمه‌ڵكوژیی عەفرین ڕابگرە»
٢٠٠ چالاکی ئینتەرناسیۆنالیست و ١٠٠٠کەسی دیکە لە ٣٧ وه‌ڵاتی جیهانەوە، ڕێپێوانی درێژمەودای خۆیان لە شاری لۆزان بەرەو جنێف-ی سویسرا دەستپێكرد.
٢٠٠ چالاکی ئینتەرناسیۆنالیست و ١٠٠٠کەسی دیکە لە ٣٧ وه‌ڵاتی جیهانەوە، ڕێپێوانی درێژمەودای خۆیان لە شاری لۆزان بەرەو جنێف-ی سویسرا دەستپێكرد.
ئەمڕۆ به ده‌ستپێشخه‌ری پلاتفۆرمی خاوەندارێتی كردن لە عەفرین-ی ئه‌ورووپا، ڕێپێوانی درێژمەودای نێوان شاری لۆزان و جنێف دەستی پێ‌کرد.
ئەم ڕێپێوانە درێژمەودایە بە بەشداری هەزار کەس لە ٣٧ وەڵاتی جیهانه‌وه ئەنجام ده‌درێت. له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا ٢٠٠ چالاکی ئینتەرناسیۆنالیست، ڕۆشنبیر، ئه‌کادیمیست، سیاسەتمەدار، نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، هونەرمەند و وەرزشکار هه‌ن. ڕێپێوانه‌كه لە مه‌یدانی ڕیپۆننه-ی لۆزان بە دروشمی «نەتەوەیەکگرتووەکان كۆمه‌ڵكوژیی عەفرین ڕابگرە» دەستی پێكرد.
به‌یاننامه‌ی ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كه، لە لایەن پلاتفۆڕمی خاوه‌ندارێتی لە عەفرین-ی ئه‌ورووپا خوێندرایه‌وه.
پلاتفۆرمه‌كه لە بەیاننامهكهیدا هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەری بۆ سەر عەفرین شەرمەزارکرد و ڕایگه‌یاند: ئێمە وەک مرۆڤی دێمۆكرات و شۆڕشگێری کوردستان ،تورکیا، ئاشووری، ئەرمەنی، ئێزدی، عەلەوی، مه‌سیحی و موسوڵمان-ی ئه‌ورووپا چه‌ندین ڕۆژه له به‌رخۆدان داین و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
«ئەرک و ئامانجی دامه‌زراندنی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێگری كردن لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید بوو، بەڵام بەهۆی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان، سوپای تورکیا زیاتر مرۆڤه‌كان ده‌كوژێت. بۆ ئەوەی کە بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان بشكێنین وای لێ بکەین کە لە به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی عه‌فرین بڕیار بدات، ئێمه له لۆزانه‌وه به‌ره‌و جنێف ڕێپێوان ده‌كه‌ین.»
یوكسه‌ل كۆچ، هاوسەرۆکی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی كوردانی ئه‌ورووپا - کەجەدەکەئه له میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان بێدەنگی خۆی لە به‌رانبه‌ر هێرشەکانی سەر عەفرین بشکێنێت و هه‌ڵوێستێكی کارا بنوێنێت. وتیشی: ئامانجی ئێمە شكاندنی بێدەنگیی نەتەوەیەکگرتووەکانە.
لاورهجه فیلمان ڕیڵه، په‌رله‌مانتاری پارتیی چه‌پی سویسرا هێرشەکانی سوپای تورکیای بۆ سەر عەفرین شەرمەزار کرد و وتی: لە هەرێمەکەدا کورد خاوەن پرۆژەی دێمۆكراتییه، لە کاتێکدا کە کورد لە دژی داعش شەڕی ده‌كرد، ئێمە پشتیوانیمان لێ کردن، ئێستا تورکیا هێرش ده‌كاته سەر کوردەکان و ئێمە ناتوانین کورد بەتەنیا جێبهێڵین. ده‌بێ پشتگیرییەکانی عەفرین بەرفره‌وانتر بن.
خه‌تیب دیجهل، سیاسەتمەداری کورد له وتارێكدا باسی لە مێژووی بەرخۆدانی عەفرین کرد و وتی: عەفرین ستالینگرادی کوردانە. عه‌فرین بە درێژایی مێژوو لە بەرانبەر داگیرکەراندا خۆی ڕاگرتووه و ئێستاش گەل له به‌رانبه‌ر دەسەڵاتی فاشیستی تورکیادا خۆڕاده‌گرێت.
نیلۆفەر كۆچ، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان - كه‌نه‌كه قسه‌ی بۆ ئاماده‌بوان كرد و وتی: سەد ساڵ به‌ر له ئێستا، گەلی کورد لە لۆزان ته‌نیا بوو، ئێستا گەلی کورد و گەلانی جیهان بەیەکەوە هێرشەکانی سەر عەفرین ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و قبووڵی ناكه‌ن. باش بزانن کە گەلی کورد ئیدی تەنیا نییە و هیچ كه‌سێك ئه‌و هێزه‌ی نییه به نه‌بوومان دابنێ. ئیدی ئێمە له‌گه‌ڵ عەفرین بووین بە جیهانێکی نوێ. ئیدی شه‌ڕڤانانی ئێمه هه‌ن كه خۆڕاده‌گرن و شكست ناهێنن.
ده‌یڤید پایۆت، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی شارەداری لۆزان ڕایگه‌یاند: من پشتیوانی عەفرینم لە بەرانبەر هێزی داگیرکەر.
دوای قسەکانی ئەندامی ئه‌نجومه‌نی شارەوانیی لۆزان، ژماره‌یه‌ك سیاسەتمەدار وتاریان پێشكه‌ش کرد. له وتاره‌كانیاندا هێرشەکانی سوپای تورکیایان بۆ سەر عەفرین شه‌رمه‌زار كرد و داوایان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد فشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی.
بە دروشمی «نەتەوەیەکگرتووەکان كۆمه‌ڵكوژیی عەفرین ڕابگرە) ڕێپێوانه‌كه ده‌ستی پێكرد.
ش. م