گەنجانی ئازاد؛ بە بەرخۆدانی سەردەم، پیلانگێڕی هەڵدەوەشێتەوە
گەنجانی ئازاد، ئاشکرایان کرد ئەو شەڕە ئێرادەییەی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، لە هەموو بەشەکانی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو شوێنێک بڵاو بۆتەوە.
گەنجانی ئازاد، ئاشکرایان کرد ئەو شەڕە ئێرادەییەی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، لە هەموو بەشەکانی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو شوێنێک بڵاو بۆتەوە.
گەنجانی ئازاد و ژنانی گەنجی ئازاد، بەبۆنەی ساڵڕۆژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی، ڕاگەیەنراوێکیان بڵاو کردەوە و ئاشکرایان کرد کە هێزە هەژمونگەرا(خۆسەپێن)کان، نەیانتوانی خۆیان لەبەر ژیانێکی ئازاد کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کوردەوە خولقێندراوە ڕابگرن، هەربۆیە سەر لەنوێ لەدژی عەفرین پیلانگێڕییان وەڕێخست.
لە ڕاگەیەنراوەکەی گەنجاندا هاتووە: تاکە بەدیل بۆ سیستەمی سەرمایەداری، لە کەسایەتی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و ڕێبەرایەتییەکەیدا خۆی دەنوێنێت. ئەو شەڕە ئیرادییەی کە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، لە هەموو بەشەکانی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەر شوێنێکی دیکە بڵاو بۆتەوە. هێزە نێودەوڵەتییەکان ناتوانن خۆیان لە بەر ژیانی ئازاد و هاوبەشی گەلان کە لە ڕۆژاوا پێکهاتووە ڕابگرن و ئەو ئاشتەواییە لە دژی سیاسەت و پیلانەکانی خۆیان دەبینن. هەربۆیە بەدوای فرت و فێڵی چەپەڵەوەن لەسەر خاکی ڕۆژئاوا. ئەردۆغان و چەتەکانی، بە هێرشکردنە سەر عەفرین دەیانەوێ ئەو کۆمەڵکوژییەی لە کۆبانی و باکووری کوردستان کردیان، لە عەفرین-یش دووپاتی بکەنەوە.
ئەردۆغان و چەتەکانی پێیانوابوو کە دەتوانن لە ماوەی ٣ڕۆژدا عەفرین داگیربکەن، بەڵام ئەوە نیزیکەی مانگێکە نەیانتوانیوە ئەنجامیک دەست بخەن و لەبەردەم بەرخۆدانیی عەفرین سەریان لێ شێواوە.
کۆمەڵەی گەنجان ڕایانگەیاند کە هێزە خۆسەپێنەکان، لە واتای خۆڕاگری عەفرین تێنەگەیشتوون. ئیرادەی هاوبەشی گەلانی عەفرین زلەێک بوو کە سەروچاوی ئەوان درا. ئەو پیلانگێڕییەی کە ڕێبەرایەتی ئێمە ماوەی ٢٠ساڵە پێشی لێگرتووە لە عەفریندا لەبەریەک هەڵوەشا.
ئێمە وەکو ئەو گەنجانەی کە لە ئەورووپا دەژین، تێکۆشان لەسەر هێڵی بەرخۆدانیی ڕێبەرایەتی خۆمان وەکوو ئەرکێک دەبینین. هەروەک چۆن لە کۆبانی، باکووری کوردستان و شنگال، گەنجان ئەرکی پێشەنگایەتی بەرخۆدانیان وەئەستۆ گرت، ئەوڕۆش لە عەفرین، بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن و ئەو هێرشانە تێکدەشکێنن. گەنجان دەڕژێنە مەیدانەکان و بە بەشداری خۆیان لە بەرخۆدانیی مێژوویی عەفرین کە پشتی بە هێزوتواناکانی خۆی بەستووە، ئیرادەی خۆیان پێشانی هەموو هێزێکی داگیرکەری فاشیست دەدەن.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی گەنجاندا؛ داوا لە هەموو کەسێک دەکرێ کە بە درووشمی ''سەرهەڵدە"، بەشداری چالاکییەکەی ستراسبۆرگ-ی فەڕەنسا ببێت کە لە ڕۆژی شەممە ١٧ی شوبات/ ٢٨ی ڕێبەنداندا بەڕێوە دەچێت.