یونسێف: «بۆكۆ حه‌رام» هه‌زار منداڵی ڕفاندووه و زیاتر له ٢ هه‌زار مامۆستای كوشتووه
ڕێكخراوی یونسێف-ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: له ساڵی ٢٠١٣ به‌دواوه، گرووپی «بۆكۆ حه‌رام» له نێجیریا زیاتر له هه‌زار منداڵی ڕفاندووه.
ڕێكخراوی یونسێف-ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: له ساڵی ٢٠١٣ به‌دواوه، گرووپی «بۆكۆ حه‌رام» له نێجیریا زیاتر له هه‌زار منداڵی ڕفاندووه.
ڕێكخراوی یونسێف له چواره‌مین ساڵیادی ڕفاندنی ٢٧٦ منداڵی شاری چیبۆك له لایه‌ن «بۆكۆ حه‌رام»-ه‌وه، ئامارێكی نوێی ده‌رباره‌ی كرده‌وه‌كانی ئه‌و گرووپه‌وه بڵاوكرده‌وه.
یونسێف ڕایگه‌یاند، له ساڵی ٢٠١٣ به‌دواوه، زیاتر له هه‌زار منداڵ ڕفێندراون، ٢ هه‌زار و ٢٩٥ مامۆستاش كوژراون. هاوكات زیاتر له هه‌زار و ٤٠٠ فێرگه تێكدراون.
محه‌مه‌د مالیك، نوێنه‌ری یونسێف له نێجیریا ڕایگه‌یاند: منداڵان له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی نێجیریا ده‌بنه ئامانجی هێرشی بۆكۆ حه‌رام.
«بۆكۆ حه‌رام» كه به زمانی هه‌رێمیی نێجیریا به مانای «په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا حه‌رامه» دێت، به‌رده‌وام فێرگه‌كانی ئه‌و وه‌ڵاته ده‌كاته ئامانج. بۆكۆ حه‌رام، له سه‌ره‌تای دروستبوونی ڕێكخراوی داعش، په‌یوه‌ستبوونی خۆی به ڕێكخراوه‌كه ڕاگه‌یاندبوو.
له شه‌ڕی ئه‌و گرووپه‌دا كه له ساڵی ٢٠٠٩ ده‌ستی پێكردووه، تا ئێستا ٢٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
s.m