٤ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ماینز و کرێیل پیرۆز کرا
لە شاری ماینزی ئاڵمانیا و شاری کرێیل فەڕەنسا یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکی پیرۆز کرا.
لە شاری ماینزی ئاڵمانیا و شاری کرێیل فەڕەنسا یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکی پیرۆز کرا.
لە شاری ماینزی ئەڵمانیا مەراسیمی پیرۆزبایی ٧٥ ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرێوە چوو. کوردانی دانیشتووی ناوچەکە و خەڵکانی دیکە بەشدارییان لە پیرۆزباییە کرد کە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیکەوە ڕێکخرابوو.
لە چالاکییەدا وتار خوێندرایەوە و بۆ فراوانکردنی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" بانگەوازی کرا و ئاماژە بەوە کرا کە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بووژانەوەیە بۆ گەلی کورد. هەروەها لەو چوارچێوەیەدا بۆ چالاکییەی ١٥-١٩ی نیسان کە لەبەردەم CPT بەڕێوەدەچێت بانگەوازێک کرا.
چالاکییەکە بە دروشمی "بژی ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.
کریێل
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (د.ک.ت.م) لە شاری کرێیل گەنجان کۆبوونەوە و فیلمێک سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نمایش کرا.
پێش نمایشکردنەکە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی هەموو شەهیدانی کوردستان گیرا.
ئەندامانی گەنجی تەجەشە (تەڤگەرە گەنجانی شۆرەشگەر) و تەکۆ ژن (ژنانی گەنجی تێکۆشەر) دوای فیلمەکە تەقەمەنییە ئاگرینەکانیان هەڵدا و دواتر بە شەقامەکانی کرێیلدا سوڕانەوە.
گەنجان بە پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە نمایشیان بەڕێوە برد و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بەبێ سەرۆک ژیان نییە"یان وتەوە.
ئەندامانی گەنجانی تەجەشە وتەکۆ ژن ڕایانگەیاند کە بەردەوام لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراتیک بۆ کێشەی کورد" لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تیکۆشان دەدەن."